شنگال ئازاد کرا، ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى داعش خۆیان راده‌ست کردوه‌

12/20/2014 4:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

  به‌رپرسى لقى شه‌نگالى پارتى دیموکراتى کوردستان راگه‌یاند ”هێزێکى زۆرى پیشمه‌رگه‌ى کوردستان چووه‌ نێوشنگال، وتیشی، چه‌ند چه‌کدارێکى که‌مى داعش له‌ شنگال ماون، به‌ڵام رووبه‌رو بوونه‌وه‌یه‌کى که‌م روویداوه‌. به‌پێى زانیارىیه‌کان ده‌یان چه‌کدارى داعش خۆیان راده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کردووه‌." 
 
سه‌عید شنگالى ئه‌وه‌شى خسته‌ روو:”له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ک چه‌کداراى داعش له‌ نێوشنگال کوژراون."
 
سه‌باره‌ت به‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و چه‌کدارنى رێکخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامیى عێراق و شام  (داعش)، به‌رپرسى لقى پارتى له‌ شنگال  گوتی:”ژماره‌یه‌کى که‌مى چه‌کدارى داعش له‌ نێو قه‌زاکه‌ ماون، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نێو سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگال”.
 
عه‌ریف ئه‌شره‌ف یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانى پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند، له‌دواى چوونى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌نته‌رى شنگال، له‌ سه‌نته‌رى شاره‌که‌ شه‌ێ‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و چه‌کدارانى داعش روویداوه‌.
 
عه‌ریف ئه‌شره‌ف پشتراستیکرده‌وه‌، تا ئێستا ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.
به‌پێى زانیارییه‌کان ده‌یان چه‌کدارى داعش به‌هۆى گه‌مارۆى پێشمه‌رگه‌وه‌ خۆیان راده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کردووه‌.

باسنیوز  


زۆرترین خوێندراو