راگه‌یه‌نراوى مه‌کته‌بى سیاسی (حسدک)سه‌باره‌ت به‌ ئازادکردنى شارى کۆبانى

1/27/2015 1:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ئازادکردنى کۆبانى راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :


راگه‌یه‌نراوى مه‌کته‌بى سیاسی (حسدک)سه‌باره‌ت به‌ ئازادکردنى شارى کۆبانى

پیشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانى کوردستان ....

جه‌ماوه‌رى خوراگرى کوردستان ...

ماوه‌ى  حه‌وت مانگ  زیاتره‌ خاکى پیرۆزى کوردستان رووبه‌روى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو داسه‌پاو بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن (داعش)ه‌وه‌ ، که‌ ده‌یویست به‌م جه‌نگه‌ مه‌رام وپلانه‌ گڵاوه‌کانى خوى جێبه‌جێ بکات و کوردستان داگیربکات ،به‌ڵام به‌ خۆڕاگرى هێزى پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌رى کوردستان توانرا ئه‌و پلانه‌پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ و سود له‌گۆڕانکاریه‌ سیاسیه‌کان وه‌رگرن و پێشمه‌رگه‌ شانبه‌شانى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رگرى له‌ته‌واوى مرۆڤایه‌تى و خاکى پیرۆزى کوردستان بکات .

 سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م جه‌نگه‌ درێژه‌ى ده‌بێت و خوێن و قوربانى زۆرى  ده‌وێت ،به‌ڵام خوشبه‌ختانه‌ به‌فیڕۆنه‌چووه‌ و هه‌ستى کوردانه‌ى لاى هه‌موو تاکێک زیاتر جۆشداو گیانى یه‌کریزى نه‌ته‌وه‌ى زیاتر کرد .

هه‌ ربۆیه‌ به‌ دریژاى زیاتر له‌ هه‌زار کیلومه‌تر له‌ (جه‌له‌ولا وه‌ تا کوبانى) پێشمه‌رگه‌ به‌بێ‌ جیاوازى له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگریدا بوون ، دواى( 133 )رۆژ تیپه‌ربوون به‌سه‌ر شه‌ڕى کوردان و داعش له‌ (کۆبانى) توانرا ئه‌ وشاره‌ ئازاد بکرێت، و جێگاى خۆیه‌تى له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ى ئه‌مڕۆدا جارێکیتر ده‌ستخوشی  له‌ و بڕیاره‌ میژوویه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ینه‌وه‌که‌ له‌ (22-10-2014 ) درا بۆ ناردنى هێزى پیشمه‌رگه‌ بۆهاوکارى کردنى کوردانى رۆژئاوا ، ئێمه‌ش له‌(حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان )که‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م جه‌نگه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان روون و ئاشکرابووه‌ وحزورى  سکرتێرو پێشمه‌رگه‌که‌کانمان له‌به‌ره‌کانى جه‌نگ و به‌ خشینى چه‌ندین شه‌هیدو  قوربانى له‌پێناو  پاراستنى خاکى کوردستان وده‌سکه‌وته‌کاندا بووه‌ ،بۆیه‌  پیرۆزباى گه‌رم له‌ خومان و له‌پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و جه‌ماوه‌رى کوردستان و ته‌واوى ئازادیخوازان ده‌ که‌ین بۆ تۆمارکردنى ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ شانبه‌شانى سه‌رکه‌وتنه‌کانى ترى( جه‌له‌ولا و کرکوک) وه‌ هیوادارین ئه‌ م یه‌کریزى و پشتیوانیه‌ ببێته‌ هۆى سه‌رکه‌وتنى زیاتر و رزگارکردنى (شه‌ نگال )و ته‌واوى ناوچه‌کانى ترى خاکى پیرۆزى کوردستان .


 درودو سڵاو بۆ روحى پاکى سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردو کوردستان .

 سه‌ربه‌رزى بۆپێشمه‌رگه‌ خۆڕاگره‌کانى کوردستان .


مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان

27-1-2015


زۆرترین خوێندراو