هه‌ولێر ... له‌کۆمپانیایه‌کى نه‌وت گه‌نجێک گیان له‌ده‌ستده‌دات

1/27/2015 2:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌ کۆمپانیایه‌کى نه‌وت گه‌نجێک که‌وتووه‌ ژێر شۆفڵه‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه‌ .

پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند : له‌به‌روارى  26 ى کانونى دووه‌مى 2015 ، ئاگادارکراینه‌وه‌ به‌ بوونى رووداوێکى نه‌خوازراو له‌ کۆمپانیایه‌کى نه‌وت له‌ که‌ورگۆسک، دواى گه‌یشتنى پۆلیس بۆ شوێنى رووداو ده‌رکه‌وت که‌وا شۆفه‌ڵێک به‌سه‌ر گه‌نجێک که‌وتووه‌ به‌ ناوى (حاتم رۆسته‌م عمر)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، به‌داخه‌وه‌ ، گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

دۆسیه‌ى لێکۆلینه‌وه‌ بۆ ئه‌م رووداوه‌ کرایه‌وه‌، شوفێرى شۆفه‌له‌که‌ش که‌ مۆله‌تى نیه‌ ده‌ستگیرکرا.

ته‌رمه‌که‌ هه‌ڵگیراوه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى پزیشکى دادى رزگارى کرا، به‌رێز دادوه‌ر بریاریدا به‌ راگیرکردنى شوفێرى شۆفه‌له‌که‌، وه‌رگرتنى ووته‌ى داواکارانى مافى که‌سى مردوو، ته‌واوکردنى لێکۆڵینه‌وه‌کان.


زۆرترین خوێندراو