زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه‌ شارى سلێمانى ده‌هه‌ژێنێت

1/28/2015 1:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

دواى ئه‌و زنجیره‌ بوله‌رزانه‌ى ئه‌مڕۆ 28 ى کانونى دووه‌مى 2015،  شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاندووه‌ ،جارێکتر بومه‌له‌رزه‌ ئه‌وشاره‌ ئه‌هه‌ژێنێ .

دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێر  6:29 به‌یانى ئه‌مڕو  بومه‌له‌رزه‌یه‌کى به‌هێز شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاند، دوابه‌دواى ئه‌ویش زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه‌ى تر  ئه‌وشاره‌ى هه‌ژاند ، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌و گوڕه‌ که‌متر بوون، هیچ زیانى گیانى و ماڵى لێنه‌که‌وته‌وه‌ .

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌ که‌تایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ،دوابه‌دواى ئم زنجیره‌ بومه‌له‌رزانى ئه‌مڕۆ به‌یانى له‌شار سلێمانى رویدا ،بومه‌له‌رزه‌یه‌کى تر به‌گوڕى 3 پله‌ى رێخته‌ر به‌قوڵایى (10) کیلۆمه‌تر له‌دورى (20)له‌ داتا سه‌نته‌رى ئه‌زمڕ، هه‌ستى پێکراوه‌ به‌بى ئه‌وه‌ى زیانى هه‌بوبێت. 
  


زۆرترین خوێندراو