سلێمانى ... رێژه‌ى هاورده‌کردنى خواردن و پێداویستیه‌کان بۆ مانگى 2 دیارى ده‌کرێ‌

1/28/2015 2:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 
رێژه‌ى هاورده‌کردنى خواردن و پێداویستیه‌کان بۆ مانگى 2 له‌ سلێمانى دیارى کرا  و به‌ ره‌چاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان گۆڕانکاری له‌ بڕی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیه‌کاندا ده‌کرێت که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ده‌کرێت .

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28 ى کانتونى دووه‌مى 2015, له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری کردنی به‌روبوم و پێداویستی له‌ پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆی بڕیاردرا به‌پێی گۆڕانکاری وه‌رز و ئه‌و ژماره‌ به‌رچاوه‌ی ئاواره‌ که‌ روویان له‌ سنوری پارێزگاکه‌ کردووه‌ خواستى هاوڵاتیان پێداچونه‌وه‌ به‌ بڕی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بکرێت که‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌کرێت .

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کرا بڕى ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌ى که‌ مانگى رابردوو بڕیارى هاورده‌ کردنیان دراوه‌ وه‌کو خۆى هاتووه‌ته‌ سلێمانى و به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو خواستى بازاڕى پڕکردووه‌ته‌وه‌ , بۆ مانگى 2  بڕیاردرا که‌ هاورده‌کردنی به‌ربوومه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ رێگه‌ی پێ بدرێت (هاورده‌کردنی 700 تۆن گۆشتی مریشکی به‌ستوو, هاورده‌کردنی 400 تۆن گۆشتی ماسی وبه‌مه‌رجێک که‌ رێگه‌ نه‌درێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ناته‌ندروست بفرۆشرێت, هاورده‌کردنی گۆشتی سور و هێلکه‌ی مریشک به‌پێی خواستی به‌کارهێنانی هاوڵاتیان بێت و هه‌روه‌ها رێگه‌ به‌ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی 3500 تۆن عه‌له‌ف بدرێت بۆ کێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کان . 


زۆرترین خوێندراو