هه‌ڵه‌بجه‌ ... ئاهه‌نگ بۆ ڕزگارکردنى کۆبانى ده‌گێڕێت

1/28/2015 2:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28کانونى دووه‌مى 2015 ،له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاهه‌نگى رزگارکردنى کۆبانى به‌رێوه‌چوو .


ئاهه‌نگه‌که‌ به‌سه‌رپه‌رشتى تاڤگه‌رى ئازادى کوردستان له‌به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێکى به‌رفراوانى ناوچه‌که‌ به‌رێوه‌چوو .
ئاهه‌نگه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ده‌ڕبرینى هه‌ست وخۆشى بۆ  ڕزگارکردنى شارى کۆبانى له‌سه‌ره‌تادا ووتارێک پێشکه‌ش کرا و پاشان به‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ  و موزیکى کوردى تا سه‌رله‌ئێواره‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌رده‌وام بوو ، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربرینى هه‌ستوخۆشه‌ویستى بۆ کۆبانێ و کوردانى رۆژئاوا هه‌روه‌ک چۆن له‌کاتى روبه‌روبونه‌وه‌ى هێرشى تیرۆرستان له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانى کوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆبانى دوپاتکرده‌وه‌ له‌ئێستاشدا ئاهه‌نگى سه‌رکه‌وتن و ئازادکردنى کۆبانى ده‌گێڕن .


زۆرترین خوێندراو