به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ کۆچى دوایى یه‌شار که‌مال سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌که‌ى و گه‌لى کورد ده‌کات

3/1/2015 7:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ کۆچى دوایى رۆمان نوس و نوسه‌رى گه‌وره‌ى کورد "یه‌شار که‌مال" برسوکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌که‌ی وگه‌لى کورد ده‌کات،  ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

بۆ بنه‌ماڵه‌ى نوسه‌رى گه‌وره‌ یه‌شار که‌مال 

 به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دوایى رۆمان نوس و نوسه‌رى گه‌وره‌ى گه‌له‌که‌مان (یه‌شار که‌ما) مان پێگه‌یشت ، له‌ ناخى دڵه‌وه‌ نیگه‌ران بووین،  هه‌ربۆیه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ به‌رێزه‌که‌تان و سه‌رجه‌م گه‌لى کورد ده‌که‌ین بۆ له‌ده‌ستانى ئه‌و نووسه‌ر و رۆمان نوسه‌ گه‌وره‌یه‌ى گه‌لى کورد . 

 مامۆستا "یه‌شار که‌مال"  رۆمان نوس و نوسه‌رى گه‌وره‌ى کورد  په‌یام و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌پێناو به‌ده‌ستهینانى مافه‌کانى مرۆڤ و دژى چه‌وسانه‌وه‌ بووه‌ى گه‌له‌که‌ى بووه‌، ،بۆیه‌ به‌رهه‌مه‌ گه‌وره‌کانى کۆچکردوو ، هه‌میشه‌ به‌زندویى ده‌مێننه‌وه‌و درێژه‌ پێده‌رى ئه‌و هه‌سته‌ى نوسه‌ر ده‌بن له‌پێناو هێنانه‌دى مافى گه‌لان و گه‌لى کورد ، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانى یه‌شار که‌مال زیانێکى گه‌وره‌ یه‌ بۆ گه‌لى کورد ودروستکردنى بۆشاییه‌کى گه‌وره‌ یه‌ له‌نێو دونیاى ئه‌ده‌بى کوردیدا.

  به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ جارێکى تر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان له‌ خانه‌واده‌ى کۆچکرد  و گه‌لى کوردستان و ئه‌ده‌ب دۆستان ده‌که‌ین ، له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین خوالێخۆشبووش  به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات .


"انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون"

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود
1 – 3- 2015 


زۆرترین خوێندراو