به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشانگایه‌کى وێنه‌ى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش ده‌کاته‌وه‌

3/1/2015 7:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ژێر چاودێرى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و به‌ ئاماده‌ بونی سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتى دیموکرات له‌ که‌رکوک و گه‌رمیان و مامۆستاسادق جباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالست دیموکراتى کوردستان  وسه‌به‌رشتیاری که‌رکوک ومحه‌مه‌د که‌مال لێپرسراوی لقی 3ى  پارتی دیموکراتی کوردستان له‌که‌رکوک و ومامۆستاره‌سۆ لی به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوله‌ که‌سووکاری شه‌هیدان و نوێنه‌رى حزبی و حوکومی و جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکوک پێشانگایه‌کى وێنه‌ى شه‌هیدانى ده‌ستى داعشى کرایه‌وه‌

پێشانگاکه‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ولقی3پارتی دیموکراتى کوردستان ئاماده‌ کرابوو که‌ له‌نێو یاریگاى بابه‌گوڕگور له‌شارى که‌رکوک  نمایشکرا که‌تیایدا زیاتر له‌ هه‌زاروێنه‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی له‌خۆگرتبوو .


له‌لاى خۆیه‌وه‌  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  ده‌ست خۆشى له‌ یه‌کێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و لقى 3 ى پارتى دیموکرات کرد بۆ کردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشانگایه‌ به‌مه‌به‌ستى زیندو هێشتنه‌وه‌ى شه‌هیدانى به‌رگرى و به‌رز راگرتنى گیانى قوربانیان و رێزگرتن له‌ که‌سوکارى شه‌هیدان و درێژه‌ دان به‌ خه‌باتیان له‌پێناو ئازادى و رزگارى کوردستانداو پاراستنى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانى و روبوروبونه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ستدرێژێک که‌بکرێت بۆسه‌ر خاکى کوردستان و هه‌رپیلانێکى گڵاو بۆ تێکدانى ئارامى کوردستان و به‌تایبه‌تیش شارى که‌رکوکى خۆشه‌ویست ،که‌شارى پێکه‌وه‌ژیانه‌.


زۆرترین خوێندراو