به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌راسیمى رێزلێنان له‌پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان به‌رێوه‌ ده‌چێت

3/1/2015 9:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌  1 ى مارسى 2015، سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سلیمانی و کۆلێژی بازرگانی  وخوێندکارانی کۆلێژى بازرگانى زانکۆی سلێمانی له‌ هۆڵی زانکۆ  به‌ ئاماده‌ بونی به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود و  دکتۆر سه‌لاحه‌ دین سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی و بارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی بارێزگاو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌رۆشنبیرو نوسه‌رو شاعیر و که‌سایه‌تی سیاسی و که‌سوکاری شه‌هیدان و خۆینکارانی زانکۆ مه‌راسیمێکى تایبه‌ت بۆ رێزلێنان له‌پێشمه‌رگه‌و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش به‌رێوه‌چوو .

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌سانێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى رێگاى  رزگارى ده‌ستى پێکرد.
دواتر چه‌ن وتارێک پێشکه‌شکران که‌تیایدا رۆڵى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌رز نرخێندران و شه‌هیدانى ده‌ستى داعش به‌شه‌هیدانى نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یى ناوبران .
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وته‌یه‌کى پێکه‌ش کردوو که‌تیایدا تیشکى خسته‌ سه‌ر قاره‌مانێتى و گیانبازى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان وچىکدارانى داعش که‌چۆن به‌گیانى خۆیان به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان ده‌که‌ن .
ووتیشى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌و تواناو پێداویستیه‌ که‌مه‌ى هه‌یه‌تى توانى روبه‌روى گه‌وره‌ترین هێزى تیرۆرستان بێته‌وه‌ له‌ جیهاندا که‌هه‌موو جیهان به‌ترسه‌وه‌ له‌و هێزه‌ ده‌روانن ، بۆیه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌برى هه‌مو جیهان شه‌ڕى تیرۆرستان ده‌کات .
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌وره‌ى پۆڵاینه‌وه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ن و هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌نه‌وه‌ که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ نادرێ بستێ‌ له‌خاکى کوردستان بکه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و ئاماده‌ى گیان به‌خشینن ،له‌وپێناوه‌شدا تائێستا به‌سه‌دان شه‌هیدى به‌خشیوه‌ ، 

ووتیشى ئه‌و شه‌هیدانه‌ نه‌ک هه‌ر شه‌هیدى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ی کوردن به‌ڵکو شه‌هیدى ئازادى و دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤن له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان ،چونکه‌ له‌برى هه‌موو جیهان شه‌رده‌که‌ن و خوێن ده‌به‌خشن ،بۆیه‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان و گه‌لى کوردیش شانازیان پێوه‌ ده‌کات .

مه‌راسیمه‌که‌دا پێشانگایه‌کى وێنه‌یى تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانى ده‌ستى داعشى له‌خۆ گرتبوو  .


زۆرترین خوێندراو