سلێمانى... له‌سه‌دا %37 باڵه‌خانه‌کان پابه‌ندن به‌مه‌رج و رێنماییه‌کان

3/2/2015 12:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


لیژنه‌ى باڵه‌خانه‌کانى سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى ئامارى کارو چالاکییه‌کانى له‌مساڵدا بۆ راى گشتى بڵاوده‌کاته‌وه‌.

به‌ پێى راپۆرتى لیژنه‌که‌ له‌ به‌روارى 1-1  تاوه‌کو 1-3-2015 ، له‌سه‌دا %37 باڵه‌خانه‌کان  که‌ ده‌کاته‌ 86  شوێن سه‌رجه‌میان مه‌رج و رێنماییه‌کانى سه‌لامه‌تى  به‌رگرى شارستانیان جێبه‌جێکردووه‌و سیستمى کاره‌باى باڵه‌خانه‌کانیشسیان به‌ شێوه‌یه‌کى گونجاو دانراون، هه‌ر به‌پێى راپۆرته‌که‌ له‌سه‌دا %63 ى باڵه‌خانه‌کان سیستمى کاره‌باو  مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تى و به‌رگرى شارستانیان تێدا نییه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نیگار محه‌مه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵخانه‌کان رایگه‌یاند: له‌ کۆى 225 سه‌ردان ته‌نها 86 شوێن پابه‌ندى مرج و رێنماییه‌کان بوون و 142 شوێنیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا مه‌رج و رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن،  سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ هیچ شوێنێک به‌ هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌ دانه‌خراون و که‌سیش  رووبه‌رووى دادگا نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

گه‌ران و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌کان له‌ سه‌رفه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیش له‌م سه‌ردانکردنانه‌ پابه‌ندبوونى سه‌رجه‌م بیناو باڵه‌خانه‌کانه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانى سه‌لامه‌تى و به‌رگرى شارستانی.


زۆرترین خوێندراو