سبه‌ى په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌رپڕۆژه‌ بڕیارى هه‌ڵبژاردنى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کان هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

3/2/2015 12:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 بڕیاره‌ سبه‌ى سێ شـه‌ممه‌ رێکه‌وتى 3 ى مارسى 2015 دانیشتنى ده‌سپێکى خولى به‌هاره‌ى ئه‌نجام بدات  و گفتوگۆ له‌سه‌رپڕۆژه‌ بڕیارى هه‌ڵبژاردنى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کان و  پڕۆژه‌ یاساى سندوقى داهاته‌کانى نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمى کوردستان بکات . 
  .
سایتى فه‌رمى په‌رله‌مان بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ به‌پێى حوکمى بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (5) و برگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) وهه‌ردوو خاڵى (2,1) له‌ بڕگه‌ى (یه‌که‌م)ى مادده‌ (54) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، بڕیاردرا کاتى دانیشتنى ده‌سپێکى خولى به‌هاره‌، ساڵى دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (12)ى نیوه‌ڕۆ رۆژى سێ شـــــــه‌ممه‌ رێکه‌وتى 3-3-2015 بێت و به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت: 

یه‌که‌م: یه‌ک ده‌قیقه‌ بێ‌ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشیى نه‌ته‌وه‌یی.

دووه‌م: کردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌، ساڵى دووه‌مى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌پێى برگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.

سێیه‌م: گفتوگۆکردنى  پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌ڵبژاردنى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ـ عێراق، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو. 

چواره‌م: گفتوگۆکردنى  پڕۆژه‌ یاساى سندوقى داهاته‌کانى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان ـ عێراق، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.


زۆرترین خوێندراو