سه‌رۆکى هه‌رێم و نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ره‌وشى ناوچه‌که‌ تاوتوێ‌ ده‌که‌ن

3/2/2015 2:44:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2 ى  مارسى  2015 ، له‌ سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ نیکۆلاى ملادینۆڤ نێرده‌یتایبه‌تیسکرتێریگشتیینه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق کرد.

له‌ دیداره‌که‌دا نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌ کۆتایى به‌ ئه‌رک کاره‌کانى له‌ عێراق هاتووه‌ سوپاسى سه‌رۆکى هه‌رێمى کرد بۆ ڕه‌خساندنى ئه‌م دیداره‌ و کورته‌یه‌کى له‌ بارودۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌ن و پێکهاته‌کانى عێراق له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر خسته‌ڕوو و داواشى کرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسى و ئه‌منییه‌ى عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌ هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق له‌ دیالۆگ و لێکتێگه‌ییشتن و هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان به‌رده‌وام بن.

په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ دیدار و سه‌ردانى شانده‌کانى هه‌ردوولا یارمه‌تیده‌ده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌کردنى کێشه‌کان هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌ ڕۆڵى سه‌رۆکى هه‌رێم کرد له‌ پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق که‌ به‌رده‌وام پارێزگارى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌لى کوردستان کردووه‌ و له‌ هه‌مانکاتیشدا هۆکارێک بووه‌ بۆ له‌یه‌کتر نزیک کردنه‌وه‌ى پێکهاته‌کانى عێراق و ڕاگرتنى هاوسه‌نگیى نێوانیان.

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان  سوپاسی نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له‌ ئه‌رک و کاره‌ تازه‌که‌ى و وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ دیدارى خۆى و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ شارى میونیخ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه‌ یارمه‌تیى پڕۆسه‌ى سیاسیى و حکوومه‌تى نوێى عێراق بدات و له‌م ڕوویه‌شه‌وه‌ هه‌نگاوى ناوه‌. 

هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌رۆکى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و ئاشته‌وایى نیشتیمانى پێویسته‌ نییه‌تى لایه‌نه‌کان بۆ نه‌هێشتنى کێشه‌کان هه‌بێت و کلتوورى کارى پێکه‌وه‌یى و شه‌راکه‌تیش باڵاده‌ست بێت.

بارودۆخى سیاسیى ناوچه‌که‌ و ته‌حه‌دییاتى به‌رده‌م ئایینده‌ى گه‌لانى ناوچه‌که‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى ئه‌م دانیشتنه‌ بوو.


زۆرترین خوێندراو