سیمینارێکى تایبه‌ت به‌ ڕۆڵى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن له‌بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌کاندا به‌رێوه‌ ده‌چێت

3/3/2015 7:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
مه‌ریوان جه‌بار

پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆسێ شه‌ممه‌ 3 ى مارسى 2015 به‌ سه‌رپه‌رشتى رێکخراوى شارله‌هۆڵى کتێبخانه‌ى ئه‌ندێشه‌له‌ شارى سلێمانى سیمینارێکى تایبه‌ت به‌(ڕۆڵى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن له‌بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌کاندا) بۆهه‌ریه‌که‌ له‌  "د.سامان فه‌ وزى " مامۆستاى زانکۆ  و"کاروان ئه‌نوه‌ر"
سه‌رۆکى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

سیمیناره‌که‌ به‌ئاماده‌بونى  که‌ ژماره‌ یه‌ ک له‌ میدیاکاران وڕۆژنامه‌ نوسان وده‌زکاکانى ڕاگه‌یاندن ئامه‌ ده‌ ى بوون.
له‌سه‌ره‌تاى  سیمیناره‌که‌دا  دکتۆر سامان فه‌ وزى  باسى له‌ڕۆڵ وکاریگه‌رى میدیاکرد به‌گشتى وئاماژه‌ى به‌مامه‌ڵه‌کردنى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندندا له‌م بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌کان به‌تایبه‌تیش له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌ى ئیستادا ، که‌پێویسته‌ زۆر به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى لگه‌ڵدا بکرێت به‌تایبه‌ت که‌له‌جه‌نگ داین دژى تاقمێکى تیرۆرستى ،هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک و که‌موکورتى ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى به‌نمونه‌ هێنایه‌وه‌،له‌ هه‌مانکاتدا سه‌ره‌ڕاى  ئاماژه‌دان به‌هه‌بونى که‌موکورتى له‌ئه‌داى ڕۆژنامه‌نوسان وده‌زگاکانى ڕاکه‌یاندن ،پێى وابوو که‌له‌ئیستادا میدیاى کوردى پێشکه‌وتنى باشى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌ به‌راورد به‌ڕابردوو له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌کانه‌ وه‌ .

سامان فه‌زى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى کورد بۆته‌وه‌ ته‌نها میدیا هه‌ڵه‌ى نه‌کردووه‌ ، به‌ڵکو هێزکانى پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌شێوه‌یه‌کى دروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ نه‌کردووه‌ ،به‌تایبه‌ت له‌ لێدوان و قسه‌کردنیان بۆ ده‌زگاکانى راگه‌یاند،که‌به‌شێوه‌یه‌کى رێخراو نه‌بووه‌ .                

دواتر کاروان أنوه‌ر سه‌رۆکى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان لاى خۆیه‌وه‌ سه‌ره‌ راى تیشک خستنه‌ سه‌ربارودۆخى ئێستاى کوردستان وهاوکات جه‌ نگى دژ به‌تیرۆر ومه‌ترسییه‌ کانى داعش بۆسه‌رکۆمه‌ڵگه‌ى کوردى باسى له‌جۆرێک له‌هه‌ڵسوکه‌وتى نابه‌رپرسانه‌ى به‌شێک له‌ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن کرد له‌به‌رامبه‌ر چۆنێتى رۆماڵکردن وگواستنه‌ وه‌ى هه‌واڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى دورله‌پیشه‌یى ، هه‌روه‌ها پێى وابوکه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌مته‌رخه‌میانه‌ میدیا ده‌خاته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌ له‌کوردستان. 

پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان و به‌شداربوان گفتوگۆى چڕ و گۆرینه‌وه‌ى بیرورا و پرسیارکردن له‌سه‌ر میدیا و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانى و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌ کردن له‌کاتى قه‌یرانه‌کانداسیمیناره‌که‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند تر کرد و چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌که‌ و ڕۆڵى میدیا له‌رابردووله‌ ئیستادا ئاراسته‌ى "دکتۆر سامان و کاروان ئه‌نوه‌ر" کران   وه‌ڵام درانه‌ وه‌و هه‌ رله‌ وچوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین خاڵ خرانه‌ رووله‌ لایه‌ن ئاماده‌ بوانه‌ وه‌ به‌مه‌به‌ستى هه‌نگاونان به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رکردنى کیشه‌کانى به‌رده‌م میدیا له‌کوردستاندا .  


زۆرترین خوێندراو