مه‌راسیمى ساڵیادى راپه‌رینه‌که‌ى رانیه‌

3/5/2015 12:26:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز


به‌به‌شدارى به‌رپرس  و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى راینه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و  پارێزگارى سلێمانى و به‌رپرسانى حکومى و حزبى  ناوچه‌که‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌ یادى 24 ساڵه‌ى راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 1991ى شارى رانیه‌ له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتى راپه‌ڕین کرایه‌وه‌ .  
 
له‌سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌دانانى چه‌پکه‌ گوڵى وه‌فا  بۆ شه‌هیدانى راپه‌ڕین ده‌ستى پێکرد ، هه‌ڤاڵ قادر ئه‌حمه‌د به‌رپرسى مه‌ڵه‌به‌ندى رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تاجه‌ گوڵینه‌ى رێز و وه‌فا ى پێشکه‌ش به‌ شه‌هیدانى راپه‌رین کرد، دواتر به‌شداربوان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى ناجیه‌خانه‌وه‌ به‌ده‌م وتنه‌وه‌ى دروشمى راپه‌ڕین بۆ به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ناو بازارى رانیه‌ به‌ڕێکه‌وتن   .

له‌به‌شێکى ترى مه‌راسیمه‌که‌دا دوو پێشانگاى شێوه‌کارى کرانه‌وه‌ که‌چه‌ندین وێنه‌ى تێدا نمایشکرا ، هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند چاکوانێکه‌وه‌ نمایشتێک پێشکه‌شکرا ده‌رباره‌ى راپه‌رینه‌که‌و ئازایه‌تى پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌رى ناوچه‌که‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عسى روخاو وده‌ستپێکى راپه‌رین له‌و ده‌ڤه‌ره‌ .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ قادر ئه‌حمه‌د به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : یاده‌که‌ى ئه‌مساڵ  جیاوازى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوو ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ هه‌رله‌شه‌ڕ دژى چه‌کدارانى داعش و شه‌هید وبرینداربونى به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و ئه‌و قه‌یرانه‌ دارییه‌ى توشى هه‌رێمى کوردستان بووه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مساڵ نه‌تواندرا یاده‌که‌ وه‌ک ساڵانى رابردو بکرێته‌وه‌ .

قادر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌له‌راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌دا،جه‌ماوه‌رى ئه‌م ناوچه‌یه‌ پێشه‌نگ بوون له‌روبه‌روبونه‌وه‌و ده‌ستپێکردنى راپه‌رین دژى ده‌سه‌ڵاتى به‌عسى روخاو ، که‌ئازادى سه‌رتاسه‌رى لێکه‌وته‌وه‌و به‌رپه‌رچى دوژمنانیان درایه‌وه‌ ، ووتیشى پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زیاتر ئاور له‌م ده‌ڤه‌ره‌ باته‌وه‌و خزمه‌تگوزارى زیاتر بکرێن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌پێناو زیاتر به‌روپێشچون و به‌پارێزگا کردنى شارى رانیه‌ .



 
فۆتۆ : هه‌ردى لۆته‌رى 


زۆرترین خوێندراو