به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌راسمیى یادى 27ساڵه‌ى راگواستن وخاپورکردنى قه‌زاى سه‌ید سادق به‌رێوه‌چوو

3/24/2015 8:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 24 ى مارسى 2015 له‌هۆلى وه‌لى دیوانه‌ى قه‌زاى سه‌یدسادق  به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و عه‌بدولقادرحمه‌ ساڵح به‌ رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سه‌یدسادقى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ونوێنه‌رى داموده‌زگا حکومی و حزبى سنوره‌که‌ و رۆشنبیران و ژماره‌یه‌کى زۆر له‌دانیشتوانى قه‌ زاى سه‌ید سادق  مه‌راسیمى 27 ساڵه‌ى راگواستن وخاپورکردنى قه‌زاى سه‌ید سادق به‌رێوه‌چوو .

سه‌ ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستى پێکرد .

پاشان قایمقامى قه‌زاى سه‌ید سادق وتارێکى پێشکه‌شکرد که‌تیایدا دواى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بوان تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆژى خاپورکردنى قه‌زاى سه‌ید سادق له‌رابردودا به‌ده‌ستى رژێمى به‌عسى له‌ناوچوو به‌پێویستیشى زانى ئاوڕى زیاتر له‌قه‌زاکه‌ بدرێته‌وه‌.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کردوتیایدا تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ درندانه‌یه‌ى له‌ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به‌قه‌زاى سه‌ید سادق و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى کراوه‌ ، که‌هه‌میشه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ بوه‌ته‌ قوربانى مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانى به‌عس وه‌ک ناوچه‌یه‌کى شۆرشگێرو مه‌یدانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمنان ،ئاماژه‌شى به‌وه‌داکه‌ قه‌زای سه‌ید سادق له‌مێژووى خۆیدا چه‌ندین شۆرشگێرو قاره‌مانى له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌خشی و هاوڵاتیانیشى قوربانى زۆریان داوه‌ بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى زۆڵم وزۆریه‌کانى رژێمى به‌عس .

ووتیشى پێویسته‌ ئاوڕى زیاتر له‌م قه‌زایه‌ بدرێته‌وه‌ و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى زیاترى بۆ بکرێت که‌شایسته‌ى ناوچه‌که‌ بێت ،و هه‌وڵبدرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ قه‌ره‌بووى هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ بکرێته‌وه‌ که‌له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمى به‌عسى له‌ناوچوو خاپور کراون زه‌ره‌ریان به‌رکه‌وتووه‌ .

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌وتارێکدا ڕایگه‌یاند:به‌ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی به‌ئه‌زمون و به‌پشت به‌ستن به‌و داواکارییانه‌ی چین و توێژه‌کانی سه‌یدسادق له‌بۆنه‌ جیاوازه‌کاندا، به‌تایبه‌ت له‌دوای خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان، پێشنیازیانکردووه‌، ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌ل ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی خه‌ڵک، هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا زه‌مینه‌ی جێبه‌جێکردنی له‌باره‌و له‌ئاینده‌شدا کۆی داواکارییه‌کانی تر جێبه‌جێبکرێت".

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ له‌به‌غدا هه‌وڵه‌کانیان چڕده‌که‌نه‌وه‌ تا بڕیاڕی داداگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندبکرێ و حکومه‌تی عیراقیش پابه‌ند بکرێت به‌جێبه‌جێکردنی بڕگه‌ و مادده‌کانی، که‌ دیارترینیان قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوتان و چوونه‌ ژێر باری بوژانه‌وه‌ی به‌شێک له‌ژێر خان و سه‌رخانی ناوچه‌ خاپورکراوه‌کان.


زۆرترین خوێندراو