به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه‌ ئافره‌تان له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان وۆرکشۆپ ساز ده‌کات

3/25/2015 5:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ 25 ى مارسى 2015  به‌ئاماده‌بونى به‌رێوبه‌رى گشتى دیوان و به‌رێوبه‌ر و کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان  به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه‌ ئافره‌تان له‌ له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت وۆرک شۆپێکیان  سازکرد.

له‌ سه‌ره‌تاى وۆرکشۆپه‌که‌دا به‌رێوبه‌رى گشتى دیوان وته‌ێکى پێشکه‌ش کرد و تیایدا سوپاسى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه‌ ئافره‌تانى کردوو رایگه‌یاند پرۆژه‌که‌یان جێگه‌ى ده‌ست خۆشیه‌ هیواى سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ خواستن وتیشى ئێمه‌ وه‌ک وه‌زاره‌ت پشتیوانى ته‌واو له‌ پرۆژه‌که‌تان ده‌که‌ین له‌ رێگه‌ى   هونه‌ره‌کانى  شانۆ و دراما و فلم و ڤستڤاڵ و کورته‌ فلم و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ى که‌بتوانین تاکى پێ وشیار بکه‌ینه‌وه‌ بۆ فه‌راهه‌م کردنى ژێنگه‌ێکى ئارام و تاکێکى ئاشتى خواز دوور له‌ توندوتیژى به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى وۆرک شۆپه‌که‌دا داتایى توندوتیژیه‌کانى دژبه‌ژنان له‌سه‌ر ئاستى جیهان خرانه‌ روو  به‌ پێى ئامارى ساڵانه‌ کوژران و برینداربوون و قوربانیانى توندوتیژى سێکسى له‌ وڵاتانى دواکه‌وت و ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌جه‌نگیتێدایه‌ له‌ هه‌ڵکشاندایه‌ به‌تایبه‌ت وڵاتانى کیشوه‌رى ئاسیا له‌ قوربانیه‌کانى ده‌ستى داعش ،هاوکات دواى خستنه‌رووى داتاکانى هه‌رێمى کوردستان و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ داتا جیهانیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت که‌ له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى وشیاربونه‌وه‌ى تاکه‌کان  توندوتیژى له‌که‌مبونه‌وه‌دایه‌،هاوکات هۆکاره‌کانى  دروست بونى توندوتیژى  و رێگه‌چاره‌کانى  که‌مکردنه‌وه‌ و له‌ناو بردنى  توندوتیژى باسیان لێوه‌کرا.

 بڕیاره‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه‌ ئافره‌تان له‌ماوه‌ى داهاتوودا له‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌ و شوێنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان وۆرکشۆپ سازبکه‌ن .


زۆرترین خوێندراو