ده‌نگۆى گران بوونى کارتى مۆبایل ره‌ت ده‌کرێته‌وه‌

3/25/2015 5:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ده‌نگۆى گران بوونى کارتى مۆبایلى تۆڕه‌کانى په‌یوه‌ندی کردن ره‌ت ده‌کرێته‌وه‌ و سه‌رۆکى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات له‌کاتى فرۆشتنى کارتى بالانس دا به‌ نرخى زیاتر له‌خۆى ئاگادارییان بکه‌نه‌وه‌ .
 
سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆکى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌نگۆى گران بوونى کارتى بالانسى مۆبایل بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و پاش به‌دواداچونیان بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ کۆمپانیاکانى په‌یوه‌ندیکردنه‌وه‌ نرخ زیاد نه‌کراوه‌ و ئه‌وه‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌وترێت ده‌نگۆیه‌کى ناراسته‌ , سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌کات پێ ده‌چێت هه‌ندێک له‌ مامه‌ڵه‌کارانى کارتى مۆبایل نرخى باڵانسیان گران کردبێت که‌ ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ى پێنادرێت.
   
سۆران عه‌بدولغه‌فور ووتیشى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان به‌ووردى به‌دواداچونیان له‌سه‌ر ده‌نگۆى گران بوونى نرخى باڵانسى تۆڕه‌کانى په‌یوه‌ندکردن ده‌ستپێکردووه‌ و هه‌ر که‌سێک کارتى بالانس به‌گران بفرۆشێت مامه‌ڵه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌ , سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات له‌کاتى به‌گران فرۆشتنى کارتى باڵانسدا له‌ رێگه‌ى ئه‌م ژمارانه‌وه‌ (07701450755-07705487171-07704885252 یان ژماره‌ 100) ئاگاداریان بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێ به‌دواداچونى بۆ بکرێت .


زۆرترین خوێندراو