سلێمانى ... کۆنفرانسێک له‌ژێر دروشمى (ئاین بۆ تاک و دیموکراسى بۆ هه‌مووان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

3/26/2015 4:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 26 ى مارسى 2015 له‌ هوتێل سلێمانى پاڵاس له‌ شارى سلێمانى کۆنفرانسى دامه‌زراندنى رێکخراوى دابڕان که‌ ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاودێر له‌ژێر دروشمى (ئاین بۆ تاک و دیموکراسى بۆ هه‌مووان) به‌ به‌شدارى ده‌یان پرۆفیسۆر و توێژه‌ر و ره‌خنه‌گر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌کۆنفرانسه‌که‌دا که‌شاندێکى (حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان ) که‌ پێکهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان "رزگارغه‌فور "ئه‌ ندامى مه‌کته‌بى سیاسی و "ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د"ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌شداربوین ،له‌لایه‌ن پرۆفیسۆرو توێژه‌رو ره‌خنه‌گرانه‌وه‌ چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ى به‌ره‌و رۆشنگه‌رى هاوچه‌رخ و ئاین بۆ تاک و دیموکراسى بۆ هه‌مووان پێشکه‌شکران.

دکتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وتارێکى پێشکه‌ش کردوو رایگه‌یاند که‌به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئه‌م ئاست و ریزبه‌نده‌ جیهانییه‌ى زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان .
 
ووتیشى : زانکۆکان ئه‌رکێکى مه‌زنیان له‌ وشیارکردنه‌وه‌و بونیادنانى تاکى کوردستانى له‌ئه‌ستۆدایه‌. ئامانجى ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بڕوانامه‌ ببه‌خشینه‌ خوێندکاران، به‌ڵکو پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بتوانین په‌ره‌ به‌ توانا فیکرى ژیارییه‌کانى خوێندکاران بده‌ین و به‌ئه‌رکى خۆمان ده‌زانین که‌ پێویسته‌ به‌رنامه‌و شێوازه‌کانى خوێندنى زانکۆکان به‌ شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێن که‌ تاکى ره‌خنه‌گرو بونیادگه‌ر به‌رهه‌مبێنین.
 
 وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ سه‌ربارى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانى چاکسازى که‌ له‌بوارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى دراوه‌ هێشتا زانکۆکانى کوردستان رۆڵێکى ئه‌وتۆیان له‌ به‌رهه‌مهێنانى مه‌عرفى و فیکرى کوردستان نییه‌، به‌داخه‌وه‌ زانکۆکانمان له‌ریزبه‌ندییه‌ جیهانییه‌کانى تایبه‌ت به‌ زانکۆکان هێشتا مایه‌ى سه‌ربه‌رزى نییه‌.


زۆرترین خوێندراو