به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌راسیمێک بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان به‌رێوه‌ده‌چێت

3/27/2015 8:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پاشنیوه‌رۆى رۆژى  26 ى مارسى 2015 ، رێکخراوى روانگه‌ بۆ کارى خێرخوازى مه‌راسیمێکى بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر  سازکرد .

مه‌راسیمه‌که‌ به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى و وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى حزبى و حکومى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان  به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد .دواتر چه‌ند وتارێک پێکه‌ش کران که‌تیایدا ئاماژه‌درا به‌سه‌ربه‌رزى که‌وسوکارى شه‌هیدان که‌ به‌خوێنى خۆیان پارێزگاریان له‌ هه‌رێمى کوردستان و هاوڵاتیان کرد و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ش له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان سنگیان کردۆته‌ قه‌ڵغانى به‌رگرى . 

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌وتارێکدا  ده‌ست خۆشى له‌رێکخراوى روانگه‌ کرد بۆ مه‌راسیمه‌که‌و کردنه‌وه‌ى پێشانگایى وێنه‌یى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش ، به‌مه‌به‌ستى زیندو هێشتنه‌وه‌ى شه‌هیدانى به‌رگرى و به‌رز راگرتنى گیانى قوربانیان و رێزگرتن له‌ که‌سوکارى شه‌هیدان و درێژه‌ دان به‌ خه‌باتیان له‌پێناو ئازادى و رزگارى کوردستانداو پاراستنى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانى و روبه‌روبونه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ست درێژیه‌ک که‌بکرێته‌ سه‌ر خاکى کوردستان و هه‌رپیلانێکى گڵاو بۆ تێکدانى ئارامى کوردستان و به‌تایبه‌تیش شارى که‌رکوکى خۆشه‌ویست ،که‌شارى پێکه‌وه‌ژیانه‌.

هه‌رله‌وتاره‌که‌یدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌و له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرستان له‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌دا ،که‌هه‌میشه‌ گیان له‌سه‌رده‌ست له‌پێناو پارێزگارى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان ده‌جه‌نگن ، به‌پێویستیشى زانى ئاوڕى زیاتر له‌ پێشمه‌رگه‌ و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان بدرێته‌وه‌و ،ژیانێکى شایسته‌یان بۆ ده‌ستبه‌ر بکرێت .

له‌به‌شێکى ترى مه‌راسیمه‌که‌ پێشانگایه‌کى وێنه‌ی شه‌هیدانى ده‌ستى داعش کرایه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو