سلێمانى ... کافتریایه‌ک داده‌خرێت

3/28/2015 8:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌کانی کارکردنه‌وه‌ کافتریایه‌ک له‌لایه‌ن لیژنه‌ ھاوبه‌شه‌کانی قائیمقامییه‌تی سلێمانیه‌وه‌ داده‌خرێت و سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا هه‌موو مه‌رج و ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێ نه‌کات ناکرێته‌وه‌. 

شه‌وی 26 ى مارسى 2015 ، لیژنه‌ی رێستۆرانت و یانه‌ی شه‌وانه‌کانه‌ که‌ سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌، کافتریای (ماڵێک بۆ خۆشه‌ویستی) له‌ شاری سلێمانی دا‌خست .
 
فریا عبدالرحمن سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ رایگه‌یاند: به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌کانه‌وه‌ کافتریای ماڵێک بۆ خۆشه‌ویستی له‌ لایه‌نه‌  لیژنه‌که‌یانه‌وه‌ داخراوه‌  تا ئه‌و کاته‌ی  سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات. 

سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد لیژنه‌که‌یان به‌رده‌وام چاودێری رێستۆرانت و یانه‌کانى شه‌وانه‌ ده‌کات و رێنمایی پێویستیان پێ ده‌درێت، وتیشی به‌پێی ڕێنماییه‌کان نابێت مناڵی نه‌وجه‌وانانی خوار ته‌مه‌ن ھه‌ژده‌ساڵ له‌ کافتریاکاندا جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ بکێشن و هه‌روه‌ها پێویسته‌ کامێرای چاودێرى له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا ھه‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بۆ ئه‌و کرێکاره‌ بیانیانه‌ی که‌ له‌و شوێنانه‌دا کار ده‌که‌ن.‌


زۆرترین خوێندراو