سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ لێبوردنى تایبه‌تى راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

3/29/2015 3:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

  سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنى لێبوردنى تایبه‌تى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ (15) حوکمدراوى چاکسازى سلێمانى راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :  

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌واڵێک له‌ هه‌ندێک له‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن بڵاو کرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنى لێبوردنى تایبه‌تى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ ماوه‌ى (10) رۆژى رابردوو بۆ (15) حوکمدراوى چاکسازى سلێمانى .


ئێمه‌ له‌ دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رله‌به‌رى هه‌واڵه‌که‌ ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و رایده‌گه‌ینین که‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا لێبوردنى تایبه‌تى بۆ هیچ زیندانیه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازى سلێمانى ده‌رنه‌کراوه‌ و هه‌واڵه‌که‌ هیچ بنه‌مایه‌کى نیه‌ .

داواکارین ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ووربینانه‌تر مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ هه‌واله‌کاندا بکه‌ن و به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیداریش پابه‌ندتر بن له‌ گواستنه‌وه‌ى راستیه‌کاندا .


دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان
29-3-2015


زۆرترین خوێندراو