به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د عه‌زیز

3/29/2015 4:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

  ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 29 ى مارسى 2015  ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى پێشوازیکرد له‌ ساسه‌تمه‌دار "محه‌مه‌د عه‌زیز "

  به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ دواین بارو دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرد و تیشکى خسته‌ سه‌ر دواین گۆڕانکاریه‌کان به‌ تایبه‌تى له‌ دواى ئه‌و بارو دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى داعشه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ کوردستانیه‌ ئازاد کراوه‌کان و شارى که‌رکوک ، که‌چه‌ندین جار تیرۆرستان هێرشیانکردووه‌ بۆ شارى که‌رکوک به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه‌  به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌ له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ گیانى خۆیان به‌خشى و چونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

هه‌رله‌میانه‌ى دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر پیشتگیرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرایه‌وه‌ که‌له‌سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدان به‌ گیانى خۆیان پارێزگارى له‌ خاکى کوردستان و سه‌روه‌ریه‌کان ده‌که‌ن و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کان به‌رز نرخێندرابه‌تایبه‌تیش کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى کۆبانى و وه‌ده‌رنانى چه‌کدارانى داعش له‌و شاره‌و هه‌وڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌کان و پاکردنه‌وه‌یان له‌چه‌کدارانى داعش .
 
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاو ڕابوون له‌ سه‌ر پاراستن و پارێزگاریکردن له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانى کوردستان و یه‌کگوتارى هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى کوردستان که‌زامنى پاراستن و سه‌رکه‌وتنى گه‌لى کورده‌ ،به‌پێویستیش زاندراسه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌کان تواناکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که‌ چه‌ندین ساڵه‌ گه‌لى کورد قوربانى بۆ ده‌دات .


زۆرترین خوێندراو