سلێمانى ... هاورده‌کردنى هێلکه‌و گۆشتى سوور کراوه‌ ده‌بێت

5/3/2015 12:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى زۆربوونى به‌رهه‌مى مریشکى  ناوخۆ  لیژنه‌یه‌کى نۆێ پێکده‌هێنرێت به‌  نوێنه‌رایه‌تى  چاودێرى بازرگانى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ڤزێترنه‌رى و ئاسایشى ئابوورى، سه‌ردانى گه‌نجینه‌و به‌راده‌کان ده‌که‌ن و به‌ پێى پێویستى و خواستى هاوڵاتیان رێژه‌ى هاورده‌کردنى مریشک دیاریده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 3 ى ئایارى 2015  له‌ پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دیاریکردنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌رى و سامانى ماسى بۆ مانگى ئایار به‌رێوه‌چوو.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بریاردرا به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له‌ مانگى 3 دا رێگه‌ به‌ هاورده‌کردنى و 400 تۆن ماسى بدرێت،  هاورده‌کردنى مریشکیش به‌ پێى پێداویستى بازار و به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌بێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ى مانگى رابردووش هاورده‌کردنى هێلکه‌ و گۆشتى سوور بۆ پارێزگاى سلێمانى به‌ کراوه‌یى بمێنێته‌وه‌.

له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌کانى هه‌ردوو کارگه‌ى ئالیکى بتوێن و سوپه‌رفید قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌وبره‌ى که‌له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت رێژه‌یه‌کى باشه‌و ئه‌توانرێت پشتى پێببه‌سترێت و خواستى هاوڵاتیان پربکاته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو