به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : پێویسته‌ کورد داواى سه‌ربه‌خۆى پێشکه‌ش بکات

5/3/2015 2:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستاداپێویسته‌ کورد دواى سه‌ربه‌خۆى پێشکه‌ش بکات .


ئه‌مرۆِ یه‌کشه‌ممه‌ 3 ى نیسانى 2015 محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له‌ مه‌راسیمى رۆژى جیهانى ئازادى روژنامه‌نوسی وتى : " به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ڕه‌وشى هێزى پێشمه‌رگه‌ باشه‌ و له‌ئێستاشدا ئێمه‌ له‌ شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ داعش ، به‌ڵام ئه‌وان مه‌ترسیان نه‌ماوه‌ بۆ سه‌ر کوردستان ، ووتیشى پێشمه‌رگه‌ هه‌رجێگایه‌کى بیه‌وێت له‌ ژێر ده‌ستى داعش ئازادى بکات ده‌توانێت ئازادى بکات وه‌ هیچ جێگه‌یه‌ک نیه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌ لێى بسڵه‌مێته‌وه‌ و هه‌رجێگه‌یه‌ک مه‌به‌ستى بێت به‌ به‌رنامه‌ ده‌توانێ  بیگرێته‌وه‌"

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌ ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر شارى که‌رکوک نه‌ماوه‌ و له‌دورى  54 کیلۆمه‌تر له‌ خۆرئاواى که‌رکوک پاکراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌وه‌ها له‌روى هه‌واییه‌وه‌ ده‌کاته‌ 32 کیلۆمه‌تر که‌دوورن له‌خۆر ئاواى که‌رکوکه‌وه‌ 

به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ ئه‌مریکا و داواکردنى سه‌ربه‌خۆى بۆ کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" کۆمه‌ڵێک له‌ به‌رپرسانى ئه‌مریکا کتێب و نوسینیان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ وتویانه‌ کورده‌کان هاتون هیچیان سه‌ربه‌خۆییان داوا نه‌کردووه‌ له‌ ئێمه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت کورد داواکه‌ى خۆى پێشکه‌شبکات"

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ى کۆنگرێس بۆ هاوکارى راسته‌وخۆى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌رێزیان ووتی " من وتوومه‌ که‌ عێراق ده‌بێت به‌ سێ به‌شه‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و دابه‌شبونى عێراق به‌سه‌ر سێ به‌شه‌وه‌"

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌به‌شداریکردنى پێشمه‌رگه‌له‌ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى شارى موسڵ  ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ ناوچه‌کانى رۆژهه‌ڵات و باکورى موسڵ کوردن  له‌ئێستادائاواره‌ى هه‌رێمى کوردستان بوون بۆیه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى ئه‌و کوردانه‌ بۆ شوێنه‌کانى خۆیان پێویسته‌ شوێنه‌کانیان ئازاد بکرێته‌وه‌ ، وه‌بۆ ئازادکرنه‌وه‌ى ناوه‌ندى موسڵ پێویستى به‌ هاوکاریکردنێکى زۆرى هاوپه‌یمانه‌کان هه‌یه‌ . 


زۆرترین خوێندراو