پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینى (حسدک) گیان له‌ده‌ست ده‌دات

5/3/2015 7:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌روداوێکى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستدا .


ئه‌مڕۆ  3ى ئایارى 2015 ، هه‌ڤاڵ "ستار محه‌مه‌د عه‌بدولقادر دیکۆنى"  ناسراو به‌(ستارى قه‌ساب) ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامان  و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى  کوردستان به‌هۆى روداوێکى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستدا .

هه‌ڤاڵ ستار دێکۆنى یه‌کێک بووه‌ له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و له‌ساڵى 1987 په‌یوه‌ندى کردووه‌ به‌ریزه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،دڵسۆزانه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌خه‌باتکردن سه‌رجه‌م پله‌کانى بڕیوه‌ دواجار بووه‌ به‌ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .

هه‌ڤاڵ ستاردێکۆنى له‌خه‌باتى چه‌کداریدا له‌نێو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ روبه‌روى زوڵم و سته‌مه‌کانى رژێمى به‌عسى عێراق بۆته‌وه‌، له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌واییه‌ته‌کان و مافه‌کانى گه‌لى کورد ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆى روداوێکى هاتوچۆوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا .
   


زۆرترین خوێندراو