سه‌رۆکى هه‌رێم گه‌ییشته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا

5/4/2015 12:58:00 PM
جەماوەر نیوز
ده‌ماوه‌رنیوز


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٣ى ئایارى 2015 ، به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى گه‌یشتنه‌ شارى واشینگتۆنى پایته‌ختى ئه‌مه‌ریکا و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن برێت مه‌کگرک، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا، و ئه‌نتونى گادفری، به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراق له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، و تۆم هێریک ، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ئاسایشى ناوخویى ئه‌مریکا، و لوقمان فه‌یلى باڵیۆزى عێراق له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌یان سامى عه‌بدوڵڕه‌حمان پێشوازیان لێکرا. 

 سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشنتۆن،به‌مه‌به‌ستى گفتۆکردنه‌ له‌سه‌ر  دۆسێی پڕچه‌ککردن و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی تایبه‌ت به‌ رزگارکردنی شاری موسڵ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌کدارانى داعش به‌ هه‌ماهه‌نگی حکومه‌تی فیدراڵ .

شاندکه‌ى یاوه‌رى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیانن پێکهاتوون له‌ جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم و ڕاوێژکارى ئه‌نجوومه‌نى ئاساییشى هه‌رێم و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و وه‌زیرانى سامانه‌ سرووشتییه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ وبه‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو