راپۆرتى کۆتایى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى سروودى نیشتیمانیى ئه‌ى ره‌قیب واژۆکرا

5/4/2015 1:15:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  4 ى ئایارى 2015 ، لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، له‌ هۆڵى لیژنه‌ى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان کۆبۆوه‌. 

مه‌به‌ست له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ نووسینه‌وه‌ ‌و داڕشتنه‌وه‌ ‌و ئاماده‌کردنى راپۆرتى کۆتایى ‌و هاوبه‌شى هه‌ردوو لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى ‌و لیژنه‌ى ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌کانى شاره‌وانى ‌و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن ‌و گه‌شتوگوزار بوو له‌سه‌ر یاساى هه‌موارکردنى پێنجه‌مى یاساى به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌وانییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ (6)ى ساڵى 1993ى هه‌موارکراو که‌ پێشتر هه‌ردوو لیژنه‌که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌کانیاندا له‌سه‌رى رێککه‌وتبوون.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک ‌و جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌ واژۆیان له‌سه‌ر راپۆرتى هاوبه‌شى هه‌ردوو لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى ‌و رۆشنبیرى ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى سروودى نیشتیمانیى ئه‌ى ره‌قیب کرد که‌ دوێنێ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى هه‌ردوو لیژنه‌که‌دا له‌سه‌رى رێککه‌وتبوون.


زۆرترین خوێندراو