په‌یامى هاوخه‌مى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌ى دێرین " ستار محه‌مه‌د عه‌بدولقادر دێکۆنى"

5/4/2015 1:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌ڤاڵ " ستار محه‌مه‌د عه‌بدولقادر دێکۆنى" ناسراو به‌ (ستارى قه‌ساب ) به‌رێز محمدى حاجى محمود په‌یامێکى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارو هاوسه‌نگه‌رانى کۆچکردوو کرد ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

بسم الله‌ الرحمن الرحیم 

به‌رێزان بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارى پێشمه‌رگه‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌ڤاڵ   " ستار محه‌مه‌د عه‌بدولقادر دێکۆنى"

به‌رێزان / مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌ى دێرین هه‌ڤاڵ  " ستار محه‌مه‌د عه‌بدولقادر دێکۆنى"مان پێگه‌یشت وله‌ناخه‌وه‌خه‌مبارى کردین .

هه‌ڤاڵ ستار دێکۆنى له‌ خه‌باتى چه‌کداریدا یه‌کێک بوه‌ له‌پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى حزبى سۆسیالیست که‌ دڵسۆزانه‌ و ئازایانه‌ روبه‌روى زوڵم و سته‌مه‌کانى رژێمى به‌عسى له‌ناوچو بۆته‌وه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و مافه‌کانى گولى کورد , هه‌ربۆیه‌ بۆیه‌ له‌ده‌ستدانى که‌سێکى وه‌ک کاکه‌ ستار خه‌ساره‌تێک بوو بۆ هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانى له‌ حزبى سۆسیالیست .

جارێکى تر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌و و که‌سوکار و مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامانى حزبى سۆیالیست دیموکراتى کوردستان و هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانى هه‌ڤاڵ ستار دێکۆنى ده‌که‌ین و له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین کۆچکردوو به‌به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى ببه‌خشێت و سه‌برو ئارامیش به‌ ئێوه‌و دۆستانى ببه‌خشێت .

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون 

دڵسۆزتان 
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 
3-5-2015
 

زۆرترین خوێندراو