پێشنیارى کردنه‌وه‌ى هێڵى پاس له‌ نێوان هه‌رێم و عێراق و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌کرێت

5/4/2015 2:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

شاندێکى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراقى فیدراڵ به‌ مه‌به‌ستى گه‌یاندنى پێشنیارى پێشخستنى گواستنه‌وه‌ى زه‌مینى و ته‌رخانکردنى پاسى نوێ له‌نیوان شاره‌کان و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر،سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌.

 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌   4 ى ئایارى ٢٠١٥ له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن (مه‌ولود موراد میحه‌دین) وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن (به‌ وه‌کاله‌ت) و (سه‌لاح جه‌وهه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه‌ى زه‌مینى و هێڵى ئاسنى و ژماره‌یه‌ک له‌ راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى پێشوازییان  کرد له‌شانده‌که‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێرق پێکهاتبوون له‌  "سه‌لاح شمشیر" به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراقى فیدراڵ و هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندازیارو ته‌کنیکاران.

شاندى حکومه‌تى فیدراڵ باسیان له‌ پڕۆژه‌ى پێشخستنى گواستنه‌وه‌ى زه‌مینى کردو ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد: له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ له‌ رێگاى کڕینى پاسى نوێ و سه‌رده‌میانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیارو رێبواران، تۆڕێکى فراوانى گواستنه‌وه‌ له‌ نێوان شاره‌کانى عیراق و هه‌رێمى کوردستان پێکبێنن و پڕۆژه‌که‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى فیدراڵه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها به‌شێکى ترى پڕۆژه‌که‌ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌تایبه‌تى بۆ وڵاتانى دراوسێ، سیسته‌مى گواستنه‌وه‌ له‌ رێگاى تیکت و گلدانه‌وه‌ى پێشوه‌خته‌ ده‌بێت و نرخه‌کانى گواستنه‌وه‌ش به‌ جۆرێک ده‌بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان دابێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ وه‌کاله‌ت، هیواى سه‌رکه‌وتنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى خواست و به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌ت، دیراسه‌ى پێشنیاره‌که‌ بکه‌ن، رایگه‌یاند به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و وڵاته‌که‌مان بێت ئێمه‌ لاى خۆمانه‌وه‌ په‌سندى ده‌که‌ین و کارده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێ کردنی.


زۆرترین خوێندراو