هه‌ڵه‌بجه‌ پشتگیرى له‌ که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان ده‌کات

5/4/2015 5:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4 ى ئایارى 2015 له‌پارکى ته‌مه‌ن له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێکخراوه‌کان و چالاکوانانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى گردبونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا که‌ تیایدا پشتگیرى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆ که‌س و کارى ئه‌نفالکراوان دوپاتکرده‌وه‌.

له‌ گردبونه‌وه‌که‌داپه‌یامێکیان بڵاوکرده‌وه‌ که‌تیایدا ئاماژه‌  به‌وه‌دراوه‌ که‌ چالاکوان و ڕیکخراوه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نگیا ن ده‌خه‌نه‌ پاڵ ده‌نگى که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان و داواده‌که‌ن که‌ تۆمه‌تبارانى ئه‌نفال و کیمیاباران داداگایى بکرێن .

هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌که‌دا هاتووه‌ : "وه‌ک ئاشکرایه‌ ساڵانه‌ یادى ئه‌نفال و کیمیباران له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه‌ ، ده‌سه‌لات به‌ده‌ستانى هه‌رێم فرمێسکى تیمساحانه‌ ده‌ڕیژن و ده‌زگاکانى راگه‌یاندنیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ڕومال کردنى ڕوکه‌ش و چه‌واشه‌کارانه‌ ، به‌لام له‌جه‌وهه‌ردا نه‌ک دڵسۆزى قوربانیان و که‌سوکاریان و تاوانى جینۆساید نین به‌ڵکو تۆمه‌تبارانى ئه‌م تاوانانه‌یان پارستوه‌و ئیمتیاز و پله‌وپۆست و دیوخانانه‌ و خانه‌نشینیان پێ به‌خشیون ".

هاوکات داواش له‌ڕیکخراوه‌کانى بوارى مافى مرۆڤ و جینۆساید ده‌که‌ن، فشاره‌کانیان زیاد بکه‌ن له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى تاکو دادوه‌ر هاوژین بگه‌رێنێته‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ى خۆی، سه‌روه‌رى یاسا له‌ کوردستان په‌یڕه‌و بکرێ.


زۆرترین خوێندراو