دواى 24ساڵ له‌ ده‌رچونى بڕیارى 688 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

5/4/2015 6:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 
24 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌ سه‌ر ده‌رچونى بڕیارى 688 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان که‌بووه‌ هۆى دڵنیایى پاراستنى هه‌رێمى کوردستان .

کۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌که‌ى گه‌لى کورد له‌ساڵى 1991  توانى هه‌ستى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌هه‌ژینێت که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا ڕۆژى 4-5-1991 نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیارى 688ده‌رکرد که‌ ئه‌م بڕیاره‌ یه‌که‌مین بڕیاره‌ له‌ مێژوودا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد بدرێت که‌ گرنگترین خاڵ له‌و بڕیاره‌دا بڕیار درا ناوچه‌یه‌کى ئارام بۆ هه‌رێمى کوردستان دروست بکرێت که‌ ئه‌مه‌ش پاڵپشتێکى نێوده‌وله‌تى کورد بوو بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین هێشتا 24 ساڵ به‌ سه‌ر ده‌رچونى ئه‌و بڕیاره‌دا تیده‌په‌ڕێت  به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌که‌ کاریگه‌رى خۆى ماوه‌ پاڵپشتێکى گه‌وه‌ریه‌ له‌ مه‌ڕ دۆسه‌ گرنگه‌که‌ى کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌ نێو ده‌وڵتیه‌کاندا .

ڕێگه‌ گرتن له‌ ڕژێمى به‌عس سه‌باره‌ت به‌ کۆشتن و له‌ ناوبردنى هاوڵاتیانى کورد به‌ تایبه‌تى ئه‌و به‌شه‌ گه‌وه‌ریه‌ى که‌ له‌پارێزگاى عێراقدا کوردى تێدا ده‌ژى پاڵپشتى بکرێن له‌ ڕووى دابین کردنى ئاسایش نیێوده‌وڵتى ، له‌ پێناو دابینکردنى ئاسایش و پاراستنى کورده‌کان ڕژێمى عێراق دور ده‌خرێته‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌ بردنى ئه‌و پارێزگایانه‌ به‌ مه‌به‌ستنى پاراستنى هاوڵاتیان و ڕێزگرتنى په‌یماننامه‌ نێو ده‌وڵتیه‌کان و پاراستنى مافى سیاسى سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى عێراق .

ئیسَتا 24 ساڵ به‌ سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌ گرنگه‌دا تێده‌په‌رێت و کورد له‌ ڕوى سیاسیى و سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ گرنگانه‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌ی توانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئامانجانه‌ى که‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌باتى بۆده‌کات ئیستاش له‌ هه‌موو کات زیاتر کورد ده‌بێت بڕیاره‌ گرنگه‌ بدات ئه‌وه‌یش هه‌وڵدانه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیى و که‌ قۆناغى یه‌که‌مى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى له‌ 4-5-1991 ده‌ستى پێکردوه‌ .




زۆرترین خوێندراو