به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى سکرتێرى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان ده‌کات

5/18/2015 8:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  به‌هاورێیه‌تى هه‌ڤاڵان عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود کارگیڕى مه‌کته‌بى سیاسى و سادق جه‌بارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى وئاشتى گه‌رمیانى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندیه‌کانى حزبى سۆسیالستى دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى پارتى کرێکاران وره‌نجده‌رانى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن باپیر کامه‌لا سکرتێر ژماره‌یه‌ له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى کرێکاران وره‌نجده‌رانى کوردستانه‌وه‌ پێشوازى کران .


له‌دیدارێکدا باس له‌ دواین بارو دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کراو تیشک خرایه‌ سه‌ر دواین گۆڕانکاریه‌کان به‌ تایبه‌تى له‌ دواى ئه‌و بارو دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى داعشه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ کوردستانیه‌ ئازاد کراوه‌کان و شارى که‌رکوک ، که‌چه‌ندین جار  هێرش بۆ سه‌ر شارى که‌رکوک ئه‌نجامدراوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه‌  به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌ له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ گیانى خۆیان به‌خشى و چونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

هه‌رله‌میانه‌ى دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر پیشتگیرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرایه‌وه‌ که‌له‌سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدان به‌ گیانى خۆیان پارێزگارى له‌ خاکى کوردستان و سه‌روه‌ریه‌کان ده‌که‌ن و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کان به‌رز نرخێندرا.
 
هه‌روه‌ها ته‌ئکید کرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر پاراستن و پارێزگاریکردن له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانى کوردستان و یه‌کگوتارى هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى کوردستان که‌زامنى پاراستن و سه‌رکه‌وتنى گه‌لى کورده‌ ،به‌پێویستیش زاندراسه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌کان تواناکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که‌ چه‌ندین ساڵه‌ گه‌لى کورد قوربانى بۆ ده‌دات .

له‌به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا سه‌باره‌ت کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا که‌دواى رێکه‌وتن ئه‌نجامدرا به‌ڵام  تائێستا کۆتایی به‌کێشه‌کان نه‌هاتووه‌ ، ئومێده‌خوازبون کێشه‌کان به‌کۆتا بێن و قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر بێت که‌ماوه‌یه‌کى زۆره‌ روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش دواکه‌وتنى مووچه‌، که‌کاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان کردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ک له‌نێو کۆمه‌ڵگادا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌ .

هه‌وه‌ها باس له‌پرسى ئاماده‌کارى ده‌ستور کراو تیشکخرایه‌سه‌ر گرنگى ده‌ستور که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌سه‌ره‌جه‌م پێکهاته‌و لایه‌نه‌کانى کوردستانه‌وه‌ بۆیه‌ به‌شدارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌مووانى پێویسته‌ له‌پێناو ده‌ستورێکى گشتگیرى و چه‌سپاو بۆ هه‌رێمى کوردستان .

په‌ته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌ردولا جه‌ختى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌ 


زۆرترین خوێندراو