سلێمانى ... کافتریایه‌ک داده‌خرێت

5/19/2015 4:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌میانى کاروچالاکیه‌کانى لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌هۆى پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و ڕێنمایه‌کانه‌وه‌ کافتریاو بلیاردى کامۆ له‌گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى داخرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سۆران عبدالغفور سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ڕایگه‌یاند: به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌یاساو مه‌رج‌و رێنماییه‌کان‌و بونى مێرمنداڵى خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ که‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌ هه‌روه‌ها سکاڵاى هاوڵاتیان له‌سه‌رى که‌ بوه‌ته‌ هۆى بێزارى دانیشتوانى گه‌ره‌که‌که‌ شه‌وى ڕابردوو 18/19 کافتریاو بلیاردى کامۆ له‌گه‌ره‌کى به‌ختیارى داخرا.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵا جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ کافتریاکه‌ داده‌خرێت تاکو سه‌رجه‌م مه‌رج‌و ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات .


زۆرترین خوێندراو