به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان

5/19/2015 6:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19 ى ئایارى  2015، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌شارى که‌رکوک به‌ئاماده‌بونى هه‌ڤاڵان سادق جه‌بارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌ڵاح عه‌لى به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ردواین گۆڕانکاریه‌ ساسى وسه‌ربازیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌، به‌تایبه‌تى له‌رووى  ره‌وشى ئه‌منى و مه‌ترسیه‌کانى  چه‌کدارانى  داعش بۆ سه‌رناوچه‌که‌ به‌گشتى و شارى که‌رکوک به‌تایبه‌تى ،ئاماژه‌شیدا به‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌ر له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ى سه‌رلێشێواوان  وهێرشه‌کانى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیانى سڤیل ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن ، له‌وروه‌شه‌وه‌ دڵنیاى دورکه‌وتنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر شارى که‌رکه‌وک راگه‌یاند له‌کاتێکدا داعش چه‌ندین کارى دژ به‌مرۆڤایه‌تى ئه‌نجامداوه‌و کرده‌وه‌کانى زۆر دڕندانه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌کى ئاینى و مرۆڤایه‌تى یه‌ک ناگرێته‌وه‌ .هه‌روه‌ها پاڵپشتى وهاوکارى مرۆیى و سه‌ربازى  وڵاتى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌گرنگ وه‌سف کرد .

له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌گرنگیه‌وه‌ باسى قاره‌مانێتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرد که‌به‌و توانا که‌مه‌وه‌ به‌ره‌نگارى گه‌وره‌ترین هێزى شه‌ڕه‌نگێز و دور له‌مرۆڤایه‌تى بۆته‌وه‌ که‌له‌برى هه‌مو جیهان ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌کات ، ئه‌مه‌ش مایه‌ى سه‌رفرازى و شانازیه‌ بۆ گه‌لى کورد که‌خاوه‌نى پێشمه‌رگه‌یه‌ که‌له‌ئێستادا هه‌موو جیهان شانازى پێوه‌ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نها گه‌لى کورد .

له‌لاى خۆیانه‌وه‌  پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ڵێنیان دوپاتکرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى له‌پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و گه‌لى کورد له‌وپێناوه‌شدا ئاماده‌ى روبه‌روبنه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسیه‌ک ده‌بنه‌وه‌ که‌بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و خاکى کوردستان دروست بێت .


زۆرترین خوێندراو