عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود :چوار فراکسیۆنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیژنه‌ى ئاماده‌کارى ده‌ستور یاداشتێکى ناڕه‌زایى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌که‌ن

5/20/2015 5:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


 چوار فراکسیۆنى نێو په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر لیژنه‌ى ئاماده‌کارى ده‌ستور یاداشتێکى ناره‌زایى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌که‌ن .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : ئێمه‌وه‌ک فراکسیۆنى سۆسیالیست له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى ئاراسته‌ى سێ هه‌م و حزبى شیوع وهه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیش هاوڕابو له‌گه‌ڵماندا ، یاداشتێکى ناره‌زایمان له‌سه‌ر لیژنه‌ى ئاماده‌کارى ده‌ستور پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستورپرسێکى گرنگه‌ په‌یوه‌ندى به‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ،ئێمه‌ پێمان بوو که‌ ئه‌و لیژنه‌ 21 که‌سیه‌ نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو حزب و لایه‌ن و فراکسیۆنه‌کانى ناوپه‌رله‌مان له‌خۆ بگرێت و ئه‌وه‌شى ئه‌مێنێته‌وه‌ له‌نێوان فراکسیۆنه‌کان خۆیان به‌چ پێوه‌رێک رێده‌که‌ون له‌سه‌ر رێک بکه‌ون به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌کرا وبه‌و ئاراسته‌یه‌ى که‌خه‌ڵک چاوه‌ڕێى ئه‌کرد که‌ده‌ستور ده‌ستورى خه‌ڵکى کوردستانبێت پێچه‌وانه‌بۆوه‌ و به‌ئاراسته‌ى حزبى بوون رۆیشتووه‌ .

سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ووتیشى :  ئێمه‌ وه‌ک ئه‌و فراکسیۆنانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى خۆمان چوار فراکسیۆنى نێو په‌رله‌مانى کوردستان که‌نوێنه‌رایه‌تى چوار حزبى جیاواز ده‌که‌ین به‌هه‌رچوار فراکسیۆنه‌که‌ ته‌نها یه‌ک کورسیان له‌لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور بۆدیاریکردبوین له‌ کۆى ئه‌و  21 کورسیه‌ى که‌بۆ لیژنه‌که‌ ده‌ستنیشان کراوه‌  ،بۆیه‌ ئێمه‌وه‌ک ئه‌و فراکسیۆنانه‌ ره‌تمان کرده‌وه‌ ئه‌و کورسیه‌ وه‌ربگرین وهه‌ربۆیه‌ یاداشتێکمان پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کرد و بایکۆتى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستانمان کردووه‌ .
 
ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد که‌ که‌ده‌ستور پرسێکى هه‌ستیارى نیشتمانى و په‌یمانێکى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نێک به‌شداربن له‌ ئاماده‌کردنى ده‌ستور .


زۆرترین خوێندراو