له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر نۆ رووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ رووده‌دات

5/20/2015 5:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌مرۆ (٩) رووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ (٩) شوێنى جیاوازدا روویداوه‌، هۆکارى ئاگره‌که‌ش پاشماوه‌ى گه‌نم و جۆ و پوش و په‌ڵاشه‌.

ئه‌مرۆ رێکه‌وتى 19 ى ئایارى 2015، له‌ به‌یانیه‌وه‌ له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ شوێنه‌کانى (عه‌نکاوه‌، نزیک پارکى سامى عبدالرحمان، شاوێس، شه‌مامک، رێگاى هه‌ولێر - کرکوک ، پیشه‌سازى باشور، ده‌شتى هه‌ولێر، شه‌قڵاوه‌)، رووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ روویداوه‌ له‌ ئاکامى پاشماوه‌ى گه‌نم و جۆ و پووش په‌لاش، که‌ زۆر به‌ ئاسانى گڕده‌گرن.

به‌ده‌ستخۆشیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌کانى ئاگرکوژێنه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌کى که‌م توانراوه‌ ئاگره‌کان کۆنتترۆل بکرێت.

داواکارین له‌گشت هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست به‌ وریایى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پاشماوانه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له‌ هه‌ر رووداوێکى نه‌خوازراو.

شایانى باسه‌ گشت رووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان زیانى گیانى لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نها زیانى مادى هه‌بووه‌.


زۆرترین خوێندراو