حزبى سۆسیالیست هه‌واڵێکى ته‌له‌فزیۆنى شه‌رقیه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌

5/22/2015 9:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌واڵێکى ته‌له‌فزیۆنى شه‌رقیه‌سه‌باره‌ت به‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ره‌تده‌کاته‌وه‌.

ئه‌مرۆ هه‌ینى 22 ى ئایارى 2015 ، ته‌له‌فزیۆنى شه‌رقیه‌ هه‌واڵێکى له‌سه‌ر زارى به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیرکردنى پاسه‌وانه‌کانى به‌رێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق بڵاوکرده‌وه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ  که‌ئه‌و هه‌واڵه‌ى که‌ناڵى شه‌رقیه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ ،هه‌واڵێکى چه‌واشه‌کاریه‌وشێوێندراوه‌ ،هه‌واڵێکى  بێ بنه‌مایه‌و دووره‌ راستیه‌ وه‌.


زۆرترین خوێندراو