به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود خه‌ڵاتى رێکخراوى ماڵێک بۆ لاوانى پێ به‌خشرا

6/29/2015 7:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ئاماده‌بونى سه‌ڵاح عه‌لى به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چاویکه‌وت به‌وه‌فدێکى رێکخراوى ماڵێک بۆ لاوان  .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ردواین گۆڕانکاریه‌ ساسى وسه‌ربازیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌، به‌تایبه‌تى له‌رووى  ره‌وشى ئه‌منى و مه‌ترسیه‌کانى  چه‌کدارانى  داعش بۆ سه‌رناوچه‌که‌ به‌گشتى و شارى که‌رکوک به‌تایبه‌تى ،ئاماژه‌شیدا به‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌ر له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ى سه‌رلێشێواوان  وهێرشه‌کانى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیانى سڤیل ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن که‌زۆر دڕندانه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌کى ئاینى و مرۆڤایه‌تى یه‌ک ناگرێته‌وه‌ .هه‌روه‌ها پاڵپشتى وهاوکارى مرۆیى و سه‌ربازى  وڵاتى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌گرنگ وه‌سف کرد .

له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ رۆڵى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى کرد بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ى نه‌وه‌کان و دروستکردنى تاکێکى چالاک و ته‌ندروست له‌پێناو به‌دیهێنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى مۆدێرن و هاوچه‌رخ  کرد،هه‌روه‌ها رۆڵى لاوانى به‌رز نرخاند له‌سه‌رجه‌م شۆرشه‌کانى گه‌له‌که‌مان و به‌تایبه‌تیش له‌شه‌ڕى روبه‌رونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش که‌زۆر قاره‌مانانه‌ وه‌ک قه‌ڵغانێکى پۆڵاین بۆ پارێزگارى خاکى کوردستان به‌رامبه‌ر دوژمن وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پشتگیرى و پشتیوانى خۆى بۆ رێکخراوى ماڵێک بۆ لاوان و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى  ده‌ربڕى له‌پێناو په‌روه‌رده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وه‌یه‌کى ته‌ندروست و دڵسۆز بۆ گه‌ل و نیشتمان .

وه‌فدى میوان له‌لاى خۆیانه‌وه‌ سوپاسى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودیان کرد بۆئه‌و پێشوازیه‌و رۆڵى به‌رێزیان به‌رز نرخاند له‌به‌رکانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى که‌ له‌سه‌ره‌تاى مه‌ترسیه‌کان له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ بووه‌ و له‌وپێناوه‌شدا کوره‌گه‌وره‌که‌ى (شه‌هید عه‌تا) بووه‌ قوربانى و چوه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .هه‌وه‌ها پشتیوانى خۆیان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دوپاتکرده‌وه‌ .

رێکخراوى ماڵێک بۆ لاوان خه‌ڵاتى رێکخراوه‌که‌یان پێشکه‌ش به‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کرد وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى تێکۆشه‌رو قاره‌مان که‌هه‌رله‌سه‌ره‌تاى مه‌ترسیه‌کانى داعشه‌وه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدابووه‌ .

رێکخراوى ماڵێک بۆ لاوان له‌ساڵى 2014 دامه‌زاوه‌و چه‌ندین چالاکى بۆ خزمه‌تى لاوان ئه‌نجامداوه‌ له‌وانه‌ دۆزینه‌وه‌ى ده‌یان هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و که‌مپینى پیشتیوانى بۆ که‌سوکارى ئه‌نفال و کیمیاباران و چالاکى بوارى ژینگه‌یى و خزمه‌تکردنى لاوان .


زۆرترین خوێندراو