عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود : فراکسیۆنى سۆسیالیست و ئاراسته‌ى سێیه‌م به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشى داعش بۆ سه‌رکۆبانى ده‌کات

6/30/2015 3:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ووتارێکى هاوبه‌شى فراکسیۆنى سۆسیالیست و ئاراسته‌ى سێیه‌مى سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ى داعش بۆ سه‌ر کۆبانى پێشکه‌ش کردوو تیایدا به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌یان کرد که‌تیایدا چه‌ندین هاولاتى سڤیل شه‌هیدکران .
 
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌ى داعش جارێکى دى په‌لامارى نامرۆڤانه‌ بوو که‌بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى شارى کۆبانێ ئه‌نجامیاندا وچه‌ندین شه‌هیدى لێکه‌وته‌وه‌ ، سه‌رى رێز وه‌فا بۆ شه‌هیدانى کۆبانێ داده‌نه‌وێنین و هیواى زوو چاکبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین . 

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود له‌وتاره‌که‌یدا رۆڵى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى به‌رز نرخاند له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش پارێزگارى کردنى خاکى پیرۆزى کوردستان و گه‌لى کورد له‌هه‌ر شوێنێک و جێگایه‌ک بێت ، پشتیوانى و پشتگیرى هه‌ردوو  فراکسیۆنى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دووپات کرده‌وه‌ .
 

زۆرترین خوێندراو