حزبى سۆسیالیست و یه‌کێتى نیشتمانى هاوڕابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنى پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان له‌رێگه‌ى گفتوگۆو سازان

7/1/2015 6:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مرۆچوارشه‌ممه‌  1 ى ته‌موزى 2015 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى پێشوازى کرد له‌وه‌فدێکى باڵاى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تى مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى.

له‌دیدارێکدا باس له‌ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ کراو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ شیکرانه‌وه‌ که‌له‌ماوه‌ى رابردودا هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ ،هه‌رله‌دیداره‌که‌دا به‌له‌به‌رچاو کردنى دۆخى هه‌رێم وناوچه‌که‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و بیروبۆچونه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک خرانه‌ روو که‌خزمه‌ت به‌ یه‌کریزى و چاره‌سه‌رى کێشه‌کان و لێک نزیک کردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان بکات ، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ کرا که‌ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مولایه‌که‌ به‌یه‌که‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى به‌ره‌نج و ماندوبون و خوێنى شه‌هیدان هاتۆته‌دى بیپارێزین و گه‌شه‌ى پێبده‌ین ،له‌هه‌له‌ره‌خساوه‌کان سود وه‌ربگرین و پێکه‌وه‌ گه‌شه‌ى پێبده‌ین و سیاسه‌تى حزبایه‌تى بخه‌ینه‌ خزمه‌ت ئاوه‌دانى وئاشته‌وایى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى.

 پاش کۆبونه‌وه‌که‌ له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا رزگار غه‌فور وته‌بێژى    حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  وعیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌و دیدو تێڕوانینى هه‌ردوولایان له‌باره‌ى پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و هه‌موارى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم خسته‌ روو.

له‌سه‌ره‌تاى کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ووتی: ئه‌مڕۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ کۆبونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و حزبى سۆسیالیست سازکرا, به‌رنامه‌ى یه‌کێتیى بریتیه‌ له‌وه‌ى که‌ سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه‌کلان بکات بۆ ئه‌م هه‌لو مه‌رجه‌ى کوردستان که‌ ئێستا له‌ئارادایه‌و له‌م سه‌ردانه‌شماندا بۆلاى برایانمان گفتوگۆمانکرد سه‌باره‌ت به‌ پێشهات و ئه‌گه‌ره‌ سیاسیه‌کان به‌ تایبه‌ت پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ده‌ستور و گه‌یشتن به‌ سازان تا پێکه‌وه‌ هه‌موولایه‌کمان دۆخه‌که‌ تێپه‌رێنین و له‌گه‌ڵ حزبى سۆسیالیست هه‌ڵوێستمان هاوبه‌ ش زۆره‌ .

وتیشى : به‌ له‌به‌رچاو گرتنى دۆخى هه‌رێم و ناوچه‌که‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و بیرو بۆچونه‌کان به‌ شێوه‌یه‌ک خرانه‌ روو که‌ خزمه‌ت به‌ یه‌کڕیزى و چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان و لێک نزیک کردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان بکات، چونکه‌ ئه‌مرۆ ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌کامانه‌ به‌ یه‌که‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ى که‌ به‌ ره‌نج و ماندوو بونى خوێنى شه‌هیدان هاتۆته‌ دى بیپارێزین و گه‌شه‌ى پێبده‌ین له‌ هه‌له‌ ره‌خساوه‌کان سود وه‌ربگرین و پێکه‌وه‌ ئه‌زمونه‌که‌مان گه‌شه‌ى پێبده‌ین و سیاسه‌تى حزبیمان بخه‌ینه‌ خزمه‌ت ئاوه‌دانى و ئاشته‌وایى ساسیى و کۆمه‌ڵایه‌تى که‌ بێگومانى بۆ ئه‌مه‌ش جارێکى دیکه‌ لێره‌وه‌ ده‌یڵێنه‌وه‌ یه‌کێتیى نیشتمانیى به‌ ره‌چاوکردنى پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و ناو ماڵى کوردى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانى هه‌رێم خاوه‌نى ستراتیژ و بۆچونى خۆیه‌تى و کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سازان و لێک تێگه‌یشتن بێنینه‌ کایه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ده‌ستور .

عیماد ئه‌حمه‌د رونیکرده‌وه‌، یه‌کێتیى خاوه‌نى پرۆژه‌ى سازان و ئاشته‌وایى نیشتمانیه‌ بۆ تێپه‌راندنى قه‌یرانه‌کان و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێکى گونجاو له‌به‌رامبه‌ر پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ده‌ستورو به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌لى تێدا پارێزراو بێت و له‌گه‌ڵ برایانیشمان له‌حزبى سۆسیالیستیش له‌ زۆر بۆچون هاو هه‌ڵوێستین و له‌ئاماده‌کاریشیان بۆ ئه‌وه‌ى کۆبونه‌وى لایه‌نه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسانه‌ رێکبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌که‌مان به‌ پێى سه‌نگ و پێگه‌ى ئه‌و ئه‌رکه‌ مێژوییه‌ى ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانمان راى په‌رێنین .

هه‌رله‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رزگار غه‌فور وته‌بێژى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  ووتى : ئه‌مرۆ هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى گفتوگۆو  بیرورا گۆرینه‌وه‌ کرا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ى شاره‌نوسساز ،خۆشبه‌ختانه‌ له‌گفتوگۆکاندا خاڵى هاوبه‌شى زۆرمان هه‌بووه‌ ، ئه‌توانین بڵێین هه‌ردوولا هاوڕاین که‌ به‌سازان و ته‌وافق کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن ،ئێمه‌ وه‌ک حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ڵ  یه‌کێتی نیشتمانى کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کى به‌هێزو مێژوویه‌کى هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئاساییه‌ که‌کۆببینه‌وه‌و بیرورا بگۆرینه‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و بتوانین هه‌موومان له‌م قۆناغه‌دا یه‌کریزى ماڵى کورد بپارێزین ،وه‌کوردستانیش پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌هه‌موو لایه‌نه‌کان گفتوگۆو بیرورا گۆرینه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن ،تاوه‌کو بتوانین زاڵ بین به‌سه‌ر کێشه‌و گرفته‌کان که‌له‌ئێستادا هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى قه‌یرانى سه‌ربازى و سیاسى و ئابورى بۆته‌وه‌ ،پێمان وایه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رکى هه‌موو لایه‌که‌ یه‌کریزى بپارێزین و پێکه‌وه‌ گرفته‌کان تێپه‌رێن و ببین به‌ به‌شێک له‌ چاره‌سه‌ر چونکه‌ ئه‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ وا ده‌خوازێت که‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان زیاتر بکه‌ین .

له‌وه‌ڵامى رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌ به‌شدارى نه‌کردنى فراکسیۆنى سۆسیالیست له‌دانیشتنى 23 ى حوزه‌یرانى په‌رله‌مان وته‌بێژى حزبى سۆسیالیست ووتی: مه‌سه‌له‌ى به‌شدارى نه‌کرنى ئێمه‌ ئه‌وه‌نیه‌ که‌ ئیتر به‌شداریمان نه‌کرد ته‌ره‌ف گیرى لاینێک بین ویا دژى لایه‌نێک یبین ئێمه‌ پێمان وا بوه‌ ئه‌م پرسه‌ پێویستى به‌ زیاتر لێک تێگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه‌کان هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌و گفتوگۆو دانیشتنانه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وه‌ى سازانێکى نیشمانیى گشتگیر بکه‌ین که‌س لارى نیه‌که‌ سیسته‌مى په‌رله‌مانى بێت به‌ڵام له‌سه‌رشیواز و ئالیه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم جیاوازى هه‌یه‌ وه‌ ئێمه‌ش له‌که‌ڵ لایه‌نه‌کان خاڵى هاوبه‌شمان زۆره‌


زۆرترین خوێندراو