کوڕێکى ترى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌چێته‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى

7/24/2015 8:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


پێش نیوه‌ڕۆى  23 ى ته‌موزى  2015 ،ئه‌رین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و وه‌فدێکی سه‌ربازی حزبی سۆسیالیست دیموکرات کوردستان سه‌ردانی به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌یانکردو  هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌یان له‌ داقوقی سنوری که‌رکوک به‌سه‌رکرده‌وه‌.

له‌سه‌ردانه‌که‌یدا وه‌فدى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ نزیکه‌وه‌ چاویان که‌وت به‌ فه‌رمانده‌ کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ لیوای 9ی هێزی پێشمه‌ری کوردستان له‌به‌ره‌کانى قلاوشالیار وتۆبزاوا وعه‌ره‌ب کۆی و عه‌لی سراو باس له‌بارودۆخى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش کراو ئاماژه‌ درا به‌وره‌ى پۆڵاینى پێشمه‌رگه‌ که‌قاره‌مانانه‌ روبه‌روى دوژمنان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگاریکردن له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و ئارامى ئاسایش بۆ هاوڵاتیان .

شایانى باسه‌ دواى شه‌هید بونى (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود) کوڕه‌ گه‌وره‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،ئه‌رین محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود براى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ کاکه‌ عه‌تا شان به‌شانى پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست ده‌چێته‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان .


زۆرترین خوێندراو