4
7 لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی : رۆژانی جه‌ژنی قوربان هیچ حاڵه‌ت و رووداوێکی نه‌خوازراو روینه‌داوه‌
10/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژانی "جه‌ژنی پیرۆزی قوربان" به‌بێ هیچ حاڵه‌ت و رووداوێکی نه‌خوازراو له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی  هاوڵاتیانی سلێمانی و هه‌موو ئه‌و هێز و تیمانه‌ ده‌کات که‌ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی پالانی پارێزگاکه‌دا, ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌:-
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی .


ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پالانه‌ی که‌دانرابوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی جه‌ژن به‌پێویستی ده‌زانین به‌ر له‌ هه‌موولایه‌ک سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراسته‌ بکه‌ین  له‌ به‌رامبه‌ر دڵسۆزیتان و ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی که‌ پێشکه‌شی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به‌ تایبه‌ت هێزه‌ ئه‌منییه‌کانتان کردووه‌ , له‌رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌و هێز و تیمانه‌ی که‌ به‌رپرسیارانه‌ به‌شداربوون له‌پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران و دابینکردنی ره‌وشێکی له‌بار بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بارودۆخێکی ئارام و بێ گرفتدا کاته‌کانیان به‌رێ بکه‌ن, به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین سوپاس و ده‌ستخۆشی بگه‌یه‌نینه‌ هه‌موو هێزه‌کانی" ئاسایشی سلێمانی, پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی چالاکیه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و لیوای یه‌کی پاراستنی سلێمانی و به‌رگری  فریاکه‌وتن و به‌رگری شارستانی و پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان و تیمه‌کانی هاتووچۆ و تیمه‌کانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و چاودێری بازرگانی و ڤێترنه‌ری و لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان" .

لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پلانه‌ی که‌ دانرابوو له‌کاتێکدایه‌ به‌هه‌زاران گه‌شتیار بۆ به‌سه‌ربردنی کاته‌کانیان له‌م جه‌ژنه‌دا روویان له‌ پارێزگای سلێمانی کرد بوو به‌جۆرێک زۆربه‌ی سه‌یرانگه‌و شوێنه‌ گه‌شه‌تیارییه‌کان جمه‌یان ده‌هات له‌ ژماره‌ی گه‌شتیاراندا, به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و هه‌موو ئه‌و تیمانه‌ی که‌ به‌شداربوون له‌ پلانی سه‌رخستنی رێوڕه‌سمی جه‌ژندا به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ کردووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاربوو بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانی جه‌ژنی قوربان له‌ سلێمانی به‌بێ هیچ حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو تێبپه‌ڕێت که‌ ئه‌مه‌ش جارێکی تر متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت له‌ پارێزگاکه‌دا زیاتر و بته‌وتر ده‌کات .


ئاوات محه‌مه‌د / قائیمقام و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی 

10 ئه‌یلولی 2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group