4
7 بارزانى په‌یامێک بۆ ڕاى گشتی بڵاو ده‌کاته‌وه‌
10/9/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز مه‌سعود بارزانى له‌په‌یامێکدا بۆ رایگشتى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کا که‌ ریفراندۆم مافێکى سرووشتى و ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و ناکۆک نییه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌کى ئاسمانى و ئینسانی جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌هه‌ر جۆره‌ لێدوان و هه‌ڵسوکه‌وتێک که‌ بۆنى دژایه‌تیکردنى برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیانى لێ بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌ به‌ها به‌رزه‌کانى گه‌له‌که‌مان و سیاسه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ نیه‌ .
ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

گه‌لى کوردستان ئه‌زموونێکى سه‌دساڵه‌ى پێ‌ له‌ نه‌هامه‌تى له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌کانى عێراقیدا تێپه‌ڕاندووه‌. له‌م سه‌د ساڵه‌دا شه‌راکه‌ت جێبه‌جێ نه‌کرا و گه‌لى کوردستان تووشى ئه‌نفال و کیمیاباران بوو. له‌پێناو گه‌ییشتن به‌ ئاشتى و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ و گرفتى زیاتر گه‌لى کوردستان، بڕیارى داوه‌ ڕیفراندۆم بکات و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو بنێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ مافێکى سرووشتى و ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و ناکۆک نییه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌کى ئاسمانى و ئینسانی. جێبه‌جێکردنى ئه‌و مافه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ ماناى دژایه‌تیکردن هیچ پێکهاته‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیى گه‌لى عێراقى نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ دانانى بنه‌مایه‌کى پته‌وه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ تێکدانى په‌یوه‌ندیى مێژوویى نێوان گه‌لى کوردستان و گه‌لى عێراق.

هه‌ر جۆره‌ لێدوان و هه‌ڵسوکه‌وتێک که‌ بۆنى دژایه‌تیکردنى برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیانى لێ بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌ به‌ها به‌رزه‌کانى گه‌له‌که‌مان و سیاسه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ و زۆر دووره‌ له‌ فه‌رهه‌نگى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى گه‌لى کوردستان.

له‌و کاته‌ى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو ده‌نێین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتى سته‌مکارانه‌ى ڕژێمه‌کانى پێشووى عێراق له‌دژى گه‌لى کوردستان له‌گه‌ڵ برایه‌تى گه‌لى کوردستان و گه‌لى عێراق تێکهه‌ڵ ناکرێت. ڕیفراندۆمیش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کار ناکاته‌ سه‌ر به‌رده‌وامى دۆستایه‌تى و برایه‌تیى نێوان گه‌لى کوردستان و گه‌لى عێراق به‌ڵکو قووڵتر و پته‌وترى ده‌کات. ئێمه‌ ده‌زانین که‌ گه‌لانى عێراقیش قوربانى ده‌ستى ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان بوونه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌لى کوردستان له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ردا بوونه‌.

داوا له‌ هاووڵاتیانى کوردستان ده‌که‌ین که‌ له‌ کاتى ده‌ربڕین له‌ ئیراده‌ و مافه‌کانیان ڕه‌چاوى به‌ها به‌رزه‌کانى گه‌له‌که‌مان و فه‌رهه‌نگى برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیانى مێژوویى نێوان پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کان بکه‌ن. خوشک و برایانمان له‌ عێراق ده‌بێ بزانن که‌ گه‌لى کوردستان هۆکارى تێکدانى یه‌کپارچه‌یى و شه‌راکه‌ت و ژیانى هاوبه‌ش له‌ عێراق نه‌بووه‌ به‌ڵکو ڕژێمه‌ سته‌مکاره‌کان و حکوومه‌ته‌کانى عێراق و سیاسه‌تى ئینکار هۆکارى سه‌ره‌کیى تێکدانى پێکه‌وه‌یى و یه‌کپارچه‌یى بوون.

مسعود بارزانی

10ـى 9ـى 2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group