4
7 ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مان کارده‌کرێته‌وه‌و ریفراندۆم له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ
10/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم له‌راگه‌ینراوێکدا که‌چه‌ند خاڵێکى له‌خۆ گرتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 14ـى 9ـى 2017 پارله‌مانى کوردستان کارا ده‌کررێته‌وه‌و جه‌ختیش له‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌ واده‌ى دیاریکراوى خۆى له‌ 25ـى ئه‌یلوولى 2017 له‌ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌کاته‌وه‌ .
 ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

ڕاگه‌یێندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم


ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 10ـى 9ـى 2017 له‌ سه‌لاحه‌دین ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم به‌ سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى و ئاماده‌بوونى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ست.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و دوایین هه‌ڵوێستى ناوخۆ و عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌میندارى گشتیى کۆمکارى عه‌ره‌بى بۆ هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کرا.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان ڕێککه‌وتنى مێژوویى نێوان پارتى و یه‌کێتى له‌ 10ـى ئه‌یلوولى 2017 بۆ کاراکردنه‌وه‌ى پارله‌مانى کوردستانیان به‌رز نرخاند و به‌ هه‌نگاوێکى گرنگ و نیشتیمانى و مێژوویى وه‌سفکرا و ئومێدى ئه‌وه‌ خوازرا که‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ببێته‌ هۆى خێراتربوونى پڕۆسه‌ى سیاسى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانى گه‌لى کوردستان.

کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم دواى ڕاگۆڕینه‌وه‌ و گوێگرتن له‌ تێبینى و پێشنیارى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کان و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى ڕێوشوێنه‌ پڕاکتییه‌کانى پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌و ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه‌ گه‌ییشت:

یه‌که‌م: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌ واده‌ى دیاریکراوى خۆى له‌ 25ـى ئه‌یلوولى 2017 له‌ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌کاته‌وه‌ و، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و پڕۆپاگه‌ندانه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ باس له‌ دواخستنى ڕیفراندۆم ده‌که‌ن.

دووه‌م: کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ڕه‌چاوکردنى دۆخى هه‌ستیارى کوردستان جه‌ختى له‌ پێویستى یه‌کڕیزى و هاوده‌نگیى نیشتیمانى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵمه‌تى هاوبه‌شى بانگه‌شه‌ بۆ ڕیفراندۆم کرده‌وه‌.

سێیه‌م: کۆبوونه‌وه‌که‌ ته‌ئکیدى له‌ پاراستن و ڕه‌چاوکردنى ماف و داواکاریى پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کانى کوردستان له‌ هه‌موو قۆناغه‌کاندا کرده‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌کانى لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ زه‌ماناتى پێکهاته‌کان خرایه‌ به‌ر باس و داوا له‌ سکرتاریه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم کرا که‌ داواکارییه‌کان یه‌کبخات و کۆبوونه‌وه‌که‌ پاڵپشتیى خۆى بۆ داواکاریى پێکهاته‌کان ده‌ربڕی.

چواره‌م: حزب و لایه‌نه‌کانى به‌شدار له‌ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم ڕێککه‌وتن که‌ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14ـى 9ـى 2017 پارله‌مانى کوردستان کارا بکرێته‌وه‌ و دانیشتنى ئاسایى خۆى ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.

پێنجه‌م: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم پشتیوانى ته‌واوى خۆى بۆ ئیجرائات و هه‌نگاوه‌ پڕاکتیکییه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى بۆ پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم دووپات ده‌کاته‌وه‌ و داوایش له‌ حکوومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات که‌ هاوکارى کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان بن.

شه‌شه‌م: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم داوا له‌ ڕێکخراوه‌ بیانییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌کات که‌ به‌شدار بن له‌ چاودێریکردنى پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمى کوردستان.

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم

10ـى ئه‌یلوولى 2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group