4
7 بارزانى بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ریفراندۆم له‌کاتى خۆى ئه‌نجام ده‌درێ
11/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11 ی ئه‌یلولی2017 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازى له‌ یان کۆبیش نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق کرد.

له‌ دیدارێکدا بارودۆخى سیاسى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئێستا و ئاینده‌دا‌ تاوتوێکرا، نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ى به‌ بۆچوون و تێبینیه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد له‌باره‌ى ریفراندۆم و گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا.

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى بۆ نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانى دووپاتکرده‌وه‌، که‌ بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، بڕیارى گه‌لى کوردستانه‌ و مافێکى یاسایى و ئاسایى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و له‌ کاتى دیاریکراوى خۆیدا پرۆسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، گه‌لى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ پاراستنى سه‌قامگیرى و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group