4
7 نێچیرڤان بارزانى و کونسوڵى کوێت په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌
11/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى ئه‌یلولى 2017، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ عومه‌ر ئه‌لکه‌نده‌رى کونسوڵى گشتیى ده‌وڵه‌تى کوێت له‌ هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى کرد.

له‌ دیدارێکدا ئه‌لکه‌نده‌رى خۆشحاڵیى خۆى به‌و دیداره‌ ده‌ربڕى و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و کوێتى دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌و هاوکارییه‌ مرۆییانه‌ دا که‌ له‌ ڕێگه‌ى ڕێکخراوه‌ مرۆییه‌کانى کوێته‌وه‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانى ده‌ستى تیرۆر له‌ که‌مپه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دابین ده‌کرێت و له‌مباریه‌وه‌ سوپاسى داموده‌زگا و ڕێکخراوه‌ خێرخوازییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کرد که‌ هاوکارییه‌کى باشیان ده‌که‌ن له‌ گه‌یاندنى ئه‌و کۆمه‌کانه‌‌ و به‌رده‌وامیى هاوکارییه‌کانیشى دووپات کرده‌وه‌.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا که‌ سه‌رمایه‌دارانى کوێتى هان ده‌ده‌ن سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن تا له‌ نزیکه‌وه‌ ئاشناى هه‌رێمى کوردستان ببن و له‌ داهاتوودا سه‌رمایه‌گوزارى تێدا بکه‌ن.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئه‌و سه‌ردانه‌ و ده‌وڵه‌ت و ئه‌میر و خه‌ڵکى کوێتى کرد بۆ ئه‌و هاوکارییانه‌‌ى که‌ گه‌یاندوویانه‌ته‌ ئاواره‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان و بۆته‌ هۆى سووککردنى هه‌ندێک له‌و بارگرانییه‌ی که‌وتۆته‌ سه‌ر شانى حکوومه‌تى هه‌رێم.

جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان خویازیاره‌ باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى کوێت هه‌بێت و پێشوازى له‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دارانى کوێت له‌ هه‌رێمى کوردستان سه‌رمایه‌گوزارى بکه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو ئاسانکارییه‌کیان پێشکه‌ش ده‌کرێت.

له‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ دا باس له‌ بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و پرسى ڕیفراندۆم و داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم له‌گه‌ل عیراق کرا و دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه‌ خوازیاره‌ کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق له‌ ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group