4
7 بارزانی: که‌رکوکیه‌کان خۆیان بڕیارده‌ده‌ن وهیچ که‌سێک ناتوانێ خۆى به‌سه‌ر یاندا بسه‌پێنێت
12/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 ئه‌مڕۆ 12ى ئه‌یلولى 2017 ، به‌رێزمه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان،به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ کۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ پارێزگارى که‌رکووک و نوێنه‌رى ته‌واوى پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى شاره‌که‌ رایگه‌یاند، بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دواى ئه‌وه‌ هات، که‌ هه‌موو رێگه‌یه‌ک تاقیکرایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌واوى هه‌وڵه‌کان بێسوود بوون ،بۆیه‌ هیچ که‌سێک ناتوانێ خۆى به‌سه‌ر که‌رکووک و پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا بسه‌پێنێت 

بارزانی له‌ که‌رکووک له‌گه‌ڵ پارێزگارى که‌رکووک و نوێنه‌رى ته‌واوى پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى ئه‌و شاره‌ کۆبوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا رایگه‌یاند، ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌ له‌ کێشه‌ و ئاڵۆزى دیکه‌ى زیاتر بگرێت له‌ ناوچه‌که‌، نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

بارزانی) دڵنیایى دایه‌ هه‌مووان که‌ پێویسته‌ که‌رکووک وه‌کو نموونه‌یه‌کى پێکه‌وه‌ژیان نێوان پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بمێنێته‌وه‌ و که‌رکووک هه‌میشه‌ پارێزراو ده‌بێت و پێشمه‌رگه‌ ده‌یپارێزێت.

دووپاتیشى کرده‌وه‌، هیچ حیکمه‌تێک له‌ دواخستنى ریفراندۆمدا نییه‌ و له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت. روونیشیکرده‌وه‌، دواى ریفراندۆم، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بارزانی ئاماژه‌یشى  به‌وه‌دا که‌ئه‌گه‌ر مادده‌ى 140ى ده‌ستوور جێبه‌جێ بکرایه‌، کێشه‌کان چاره‌ سه‌رده‌بوون و وتی: "نیه‌تى شه‌ڕکردنمان نییه‌،‌ به‌ڵام مافى به‌رگرى کردنمان هه‌یه‌". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌، ئه‌وه‌ى شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامه‌که‌شى بکات. ئاماژه‌ى به‌ ده‌ستوورى عێراقیش کرد و رایگه‌یاند، له‌ ده‌ستووردا عێراقى یه‌کپارچه‌ پێوه‌سته‌ به‌ جێبه‌جێکردنى ده‌ستووره‌وه‌ و پێکه‌وه‌ژیانیش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌.

بارزانى ووتی: " گوێ به‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ناده‌ین و ئامۆژگارییان ده‌که‌ین با سه‌یرى ئه‌وانه‌ى پێش خۆیان بکه‌ن، له‌ شه‌ڕدا چییان ده‌ست که‌وت". وتیشی: "که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان بڕیارى خۆیان ده‌ده‌ن و هیچ که‌سێک ناتوانێت خۆى به‌سه‌ر که‌رکووک و پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا بسه‌پێنێت".

بارزانى له‌باره‌ى بڕیارى ریفراندۆمیشه‌وه‌ ده‌ڵێ، بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دواى ئه‌وه‌ هات، که‌ هه‌موو رێگه‌یه‌ک تاقیکرایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌واوى هه‌وڵه‌کان بێسوود بوون.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group