4
7 مه‌لا به‌ختیار : ئه‌و حه‌وت خاڵه‌ى که‌ پارتى و یه‌کێتى واژۆیان له‌سه‌ر کردبوو گۆڕانیش قبووڵیه‌تى
12/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 12 ى ئه‌یلولى 2017 ،مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانى ئاشکرا کرد که‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ى ریفراندۆم و کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان کردووه‌ که‌تایبه‌ته‌ به‌ رێکه‌وتنه‌ حه‌وت خاڵه‌که‌ى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ر بڕیووه‌ .
 
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان پارتى دیموکرات و یه‌کێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى له‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا ، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان له‌ پڕێس کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاند، که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌و حه‌وت خاڵه‌ى که‌ پارتى و یه‌کێتى واژۆیان له‌سه‌ر کردبوو گۆڕانیش قبووڵیه‌تى و ماویه‌تى که‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خانه‌ى راپه‌ڕاندن تاوتوى بکه‌ن.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ریفراندۆم گفتوگۆمان کرد و سبه‌ى یان دووسبه‌ى بۆ دوابڕیار کۆده‌بینه‌وه‌، ووتیشى بۆچوونه‌کانمان هاوبه‌شن و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى ته‌کنیکى ماون یان بۆ سبه‌ینێ یان بۆ دووسبه‌ى بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێ .

هه‌ر له‌کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌یدا مه‌لا به‌ختیار  وتی: ئومێده‌وارین کۆبونه‌وه‌که‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ براده‌رانى خۆیان و کۆبوونه‌وه‌ى ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ پارتى و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئه‌رێنى بێت و سه‌رکه‌وتوو بێت تا په‌رله‌مان کارابکرێته‌وه‌و  له‌وێشه‌وه‌ به‌یاسا بڕیار له‌ ریفراندۆمى هه‌رێم بدرێت و پێکه‌وه‌ به‌دڵخۆشى بچنه‌ بانگه‌شه‌ى ریفراندۆم تا چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سیاسى ئابورى و پاشه‌که‌وتى مووچه‌ تێپه‌ڕێنین ، هیواشى خواست ئه‌م دوو رۆژه‌ بۆ مێژووى گه‌لى کورد چاره‌نوسساز بێت هه‌واڵى دڵخۆشکه‌ر به‌خه‌ڵکى کوردستان بده‌ین .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group