4
7 نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕیفراندۆم چالاکی ده‌بێت
13/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سکرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمى کوردستان ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا نییه‌، و ده‌ڵێت “نێچیرڤان بارزانى له‌پشتی په‌رده‌وه‌ به‌رده‌وام خه‌ریکی ئیشکردنه‌ بۆ ڕیفراندۆم ‌و له‌ ڕۆژانی ئاینده‌دا له‌ هه‌ڵمه‌تی پشتیوانیکردن له‌ ڕیفراندۆمدا چالاکی ده‌بێت".

سامی ئه‌رگۆشی سکرتێری ڕۆژنامه‌وانییى سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ‌بێده‌نگیی نێچیرڤان بارزانی له‌ هه‌ڵمه‌تی پشتیوانیکردن له‌ ڕیفراندۆمدا، به‌(‌ئاوێنه‌)‌ی ڕاگه‌یاند که‌ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکه‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستیپێکردوه‌. 

ناوبراو وێڕاى به‌ ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مدانى ئه‌و قسانه‌ که‌ گوایه‌ سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌ ڕیفراندۆم ناڕازییه‌، وتی، ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکه‌ هه‌ر یه‌که‌ و ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، هه‌ر یه‌که‌ به‌پێی توانا ‌و په‌یوه‌ندى ‌‌و به‌پێی پێگه‌ی خۆی ئیشکردووه‌ له‌و بابه‌ته‌دا و نێچیرڤان بارزانیش له‌ چوار پێنج دیداری ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌میشه‌ باسی له‌و بابه‌ته‌ کردووه‌ ‌‌و به‌پێی ئه‌و کات ‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ هه‌یه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چالاکی ده‌بێت و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا به‌شداریی هه‌ڵمه‌تی پشتیوانیکردن له‌ ڕیفراندۆم ده‌کات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group