4
7 له‌هه‌رێمى کوردستان له‌ چوار ساڵى رابردوودا ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له‌ 34% بۆ 15% که‌مبۆته‌وه‌
13/9/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز






سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى (نییه‌ر ئێست پۆڵسى ڕیسێرچ) ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمى کوردستان، له‌نێوان ساڵى 2014 -2017 ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له‌ 34% بۆ 15% که‌مکراوه‌ته‌وه‌.

سایتى فۆرن‌ پۆڵسى و سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى نییه‌ر ئێست پۆڵسى ڕیسێرچ (CFNEPR ) بابه‌تێکیان له‌سه‌ر پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شکستى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ له‌ عێراق.

نووسه‌رى بابه‌ته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ "هه‌رچه‌نده‌ هه‌رێمى کوردستان بودجه‌ى که‌مترى هه‌بووه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رتى په‌روه‌رده‌، به‌ڵام له‌ کوردستان 18 کتیبى توندڕه‌وى قه‌ده‌غه‌کراون و له‌ په‌رتووکه‌کانى قوتابخانه‌ش ئه‌و ئایه‌تانه‌ى قورئانى پیرۆز دانراون که‌ باس له‌ ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن.

به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرتى سه‌رچاوه‌که‌، به‌ره‌وپێشچوونێکى به‌رچاو له‌ که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى و زیادبوونى ژماره‌ى قوتابخانه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ و له‌ نێوان ساڵى 2014 -2017 ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له‌ 34% بۆ 15% که‌مکراوه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ى مامۆستا له‌ (٣٨٩٢١) بۆ (١٣٦٣٠٢) مامۆستا له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى خوێندن به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ى قوتابخانه‌کانیش له‌ (١٣٢٠) قوتابخانه‌ بۆ (٦٧٨٩) ناوه‌ندى خوێندن زیادى کردووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ خوێندن له‌ کوردستان که‌رتى گشتییه‌ ‌و بێ به‌رامبه‌ره‌.





ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group